چین زەمالەی خوێندنی باڵا ڕادەگەیەنێت

حکوومەتی چین ژمارەیەک زەمالەی خوێندنی باڵا (ماستەر)ـی لە بوارە جیاوازەکان بۆ دانیشتووانی جیهان ڕاگەیاند.
چوارشەممە 4ـی کانوونی یەکەمی 2024، کونسوڵخانەی گشتیی چین لە هەولێر، لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا "حکوومەتی چین ژمارەیەک زەمالەی خوێندنی باڵا (ماستەر)ـی ڕاگەیاند و هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانیش دەتوانن داواکاریی پێشکەش بکەن."
بەپێی مەرجەکانی زمالەکەی چین، پێشکەشکردنی داواکاریی لە ڕێگەی سایتی زەمالەکەوە دەبێت و دوا کاتیش بۆ پێشکەشکردنی داواکاریی 31ـی ئاداری ساڵی 2025 دەبێت."
هەروەها تەمەنی پێشکەشکار نابێت لە 45 ساڵ زیاتر بێت و خوێندنیش بە زمانی ئینگلیزی دەبێت.
بۆ پێشکەشکردنی داواکاری ئەم لینکە دابگرە