مەزڵووم عەبدی: ئامادەین بۆ دامەزراندنی ناوچەیەکی لە چەک داماڵراو لە کوبانێ

فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات، ئامادەی هێزەکانی بۆ پێشکەشکردنی پێشنیازێک بۆ دامەزراندنی " ناوچەیەکی لە چەک داماڵراو" لە شاری کۆبانێ دەربڕی.
ئەمڕۆ سێشەممە 17ـی کانوونی یەکەمی 2024، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (توویتەری پێشوو) ڕایگەیاند: پابەندبوونی پتەومان بۆ بەدیهێنانی ئاگربەستێکی هەمەلایەنە لە سەرتاسەری سووریا هەیە.
هاوکات ناوبراو، ئامادەی هێزەکانی بۆ پێشکەشکردنی پێشنیازێک بۆ دامەزراندنی " ناوچەیەکی لە چەک داماڵراو" لە شاری کۆبانێ دەربڕی. جەختی لەوەش کردەوە، ئامانجی ئەم دەستپێشخەرییە بۆ چارەکردنی نیگەرانییە ئەمنییەکانی تورکیایە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ مورهه‌ف ئه‌بو قه‌سره 'ئه‌بو حه‌سه‌ن حومه‌وی'، فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی ده‌سته‌ی ته‌حریر شام ڕایگه‌یاند، ئه‌وان یه‌كه‌مین لایه‌ن ده‌بن كه باڵی سه‌ربازییان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی سووریادا، ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه ده‌كه‌ن.
مورهه‌ف ئه‌بو قه‌سره هێمای بۆ ئه‌وه كردووه، ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵات و كۆنترۆڵی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ده‌گه‌ڕێنه‌وه ژێر به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی وڵات. جه‌ختیشی كرده‌وه، هه‌ر جۆره فیدراڵییه‌ك له سووریا ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
ناوبراو گوتیشی، كورد یه‌كێكه له پێكهاته‌كانی گه‌لی سووریا و كێشه له‌گه‌ڵ گه‌لی كورد نییه، به‌ڵكوو له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی هه‌سه‌ده‌یه و چه‌ندین جاریش دووباره‌یان كردووه‌ته‌وه، كه سووریا دابه‌ش ناكرێت و هیچ جۆره فیدراڵییه‌كیش قبووڵ ناكه‌ن.
لەلایەکی دیکەوە ماتیۆ میللەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، گوتی: گفتوگۆمان له‌باره‌ی ئاگربه‌ست له منبج کردووه كه كشانه‌وه‌ی هه‌سه‌ده‌ی له‌خۆ گرتووه بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فوڕات.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، باسی لەوە کرد، ئێستا له‌گفتوگۆداین له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده و هاوپه‌یمانه‌كانمان، هەروەها لە نیگەرانییەکانی تورکیا لە سووریا تێدەگەین.
ئاماژەی بەوە کرد، تا کۆتایی ئەم هەفتەیە ئاگربەست لەنێوان هەسەدە و تورکیا درێژ کرایەوە. گوتیشی: هه‌وڵ ده‌ده‌ین ڕێگه چاره‌یه‌ك بدۆزینه‌وه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی په‌ره‌سه‌ندنه‌كان، هەروەها واشنتن کاری جیددی دەکات بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەستەکە بۆ ماوەکانی داهاتووش.
ئەم لێدوانەی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دوای ئەوە دێت، کە دوێنێ، ناوەندیی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، ڕاگەیاند: کە ئەمەریکا لە هەوڵەکانی نێوەندگیری بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەستی هەمیشەیی لە هەردوو شارەکانی منبج و کۆبانێ شکستی هێنا.