حەسەن مەجید: بۆ سکاڵاکەمان چاوەڕێی وەڵامی دادگاین

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پاریزگای کەرکووک ڕایگەیاند، بۆ ئەو سکاڵایەیی کردوومانە چاوەڕێی وەڵامی دادگاین، لەسەر ئایندەی ئەم حکوومەتی خۆجێیە.

ئەمڕۆ هەینی، 20ـی کانوونی یەکەمی 2024، حەسەن مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پاریزگای کەرکووک، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، سەردانی ئێمە وەک فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، بۆلای ڕێبوار تەها، پاریزگاری کەرکووک و محەممەد حافز، لە چوارچێوەی عورفێکی سیاسی کۆمەڵایەتیدا بوو.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەڵێت: "ئێمە وەکو ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگا ڕۆژانە کارەکانی خۆمان دەکەین، بەڵام هەندێجار گوێمان لە ڕووداوی نەخوازراو لە باڵەخانەی پارێزگار دەبێت، لە نێوان پاسەوانەکانی ڕێبورا تەها و محەممەد حافز، وەک ئەرکی ئەخلاقی بە پێویستمان زانی سەردانی هەردوولا بکەین، بۆ چارە کردنی ئەو کێشەیە و هەوڵ دەدەین ئەو کێشەیە بچووک بکرێتەوە و لەقەبارەی خۆی گەورەتر نەکرێت."

دەشڵێت: "کەرکووک بەرگەی کێشە و گرفتی زیاتر ناگرێت، بۆیە ئێمە وەک نێوەندگیری هەستاین بە ئەرکی خۆمان."

ئەو ئەندامی ئەنجوومەنە باسی لەوەش کرد، "بۆ ئەو سکاڵایەیی کردوومانە، چاوەڕێی دادگاین لەسەر ئایندەی ئەم حکوومەتی خۆجێیە کە لە هۆتێل ڕەشید بریاری لەسەر درا، دوای دەرچوونی بڕیاری دادگا بڕیاری سیاسیی پارتیمان بۆ سەرکردایەتی ئەوان دەهێڵینەوە، ئەوان چۆنیان پێ باش بێت بەو شێوەی هەلسوکەوت لەگەڵ داهاتوو و دۆخەکەش دەکەین."

گوتیشی: "سەردانییەکەی ئەمڕۆمان هیچ پەیوەندییەکی بە بەشداریی حکوومەتی خۆجێیەوە نییە."

حەسەن مەجید راشیگەیاند "کەرکووک تایبەتمەندییەکی پێ دراوە کە دەبێت هەموو پێکهاتەکان وە هەموو لایەنە براوەکان بەشداربن لە پێکهێنانی حکوومەت، هەروەک دەبینن لە هۆڵی دانیشتنەکانی کەرکووک 9 کەس لە ناو هەڵەکە بێت 7 کەسی لەدەرەوەیە، ئەو ژمارەیەش سیانیان ئەندامانی سیادەن، دوو لە پارتی دیموکراتی کوردستانە، دووانیشیان لەبەری تورکمانە، بۆیە نا هاوسەنگییەک هەیە و کار لەسەر ئەوە دەکەین، هاوسەنگی بۆ بابەتە بگەڕێنینەوە."

 
 
 
Fly Erbil Advertisment