ژمارەی کوژراوانی غەززە 45 هەزار و 300 کەسی تێپەڕاند

تەندروستیی غەززە دەڵێت: تەنیا لە 24 کاتژمێری ڕابردوو لە غەززە زیاتر لە 20 کەس کوژراون. لە کاتێکدا سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بەوە داوە، بۆ مەبەستی ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە ڕێککەوتن نزیکین.
ئەمڕۆ سێشەممە 24ـی کانوونی یەکەمی 2024، وەزارەتی تەندروستیی غەززە ئاشکرای کرد، بەهۆی هێرش و بۆردومانی سوپای ئیسرائیل تەنیا لە 24 کاتژمێری ڕابردوو لە غەززە زیاتر لە 20 کەس کوژراون، بەم شێوەیەش ژمارەی کوژراوانی غەززە لە 7ـی ئۆکتۆبەری 2023ـوە گەیشتە 45 هەزار و 338 کەس، نزیکەی 108 هەزار کەسیش بریندارن.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە دانوستانەکانی تایبەت بە ئاگربەستی غەززەش بەردەوامن و بەرەوپێشچوونی زۆر هەیە، بە جۆرێک بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل گوتوێتی: لە رێککەوتن نزیکن.
ڕۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش بریندار بوون، هاوکات 240 هاووڵاتیی ئیسرائیل وەکوو بارمتە لەلایەن حەماسەوە دهستبهسهر كران.