چەند گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە نزیک دیمەشق دۆزرانەوە

گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە نزیک دیمەشق
گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە نزیک دیمەشق

 لێژنەی نێودەوڵەتی بۆ کارووباری ونبووەکان ڕایدەگەیەنێت: 66 ناوچە لە سووریا هەن گۆڕی بەکۆمەڵیان تێدایە، ئەو گۆڕە بەکۆمەڵانە لەسەرەتای شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوخۆی سووریا لە ساڵی 2014ـەوە دروستبوون و گۆڕی ئەوانەیە دژی ڕژێمی بەشار ئەسەد بوون.

چوارشەممە 25ـی کانوونی یەکەمی 2024، فەیاز حەسەن، کارمەندی پاککەرەوەی تەمەن 55 ساڵە لە قوتەیفە کە 25 میل لە باکووری دیمەشقەوە دوورە، لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: تەرمەکان فڕێدراونەتە چاڵێکی قووڵ لە کێڵگەیەکی وشکدا لە قەراغی پایتەختی سوریا هەڵکەندراون.

فەیاز حەسەن گوتی: لە یەکەم ڕۆژدا کە دیمەنەکانم بینی زۆر گریام و نەمتوانی شەو ئەو دیمەنانە لەبیر خۆم ببەمەوە و بخەوم، هەمیشە دیمەنەکان دەهاتنەوە بەرچاوم.

ڕۆژنامەی واشنتن پۆست ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو شوێنەی فەیاز حەسەن ماوەی سێ ساڵ کاری تێدا کردووە هەر لە ساڵی 2014ـەوە، یەک لەو 10 گۆڕە بەکۆمەڵانەیە کە تیمەکانی بەرگریی شارستانیی لەگەڵ ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لەنزیک دیمەشق دیارییان کردووە دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد.

لێژنەی نێودەوڵەتی کارووباری وونبووەکان ڕایدەگەیەنێت: 66 شوێنی هاوشێوە لە گۆڕی بەکۆمەڵ لە تەواوی سووریا هەن کە ڕژێمی بەشار ئەسەد بۆ سەرکووتکردن و لەناوبردنی ئۆپۆزسیۆنەکانی خۆی دروستی کردوون لەپێناو شاردنەوەی تەرمەکانیان، هێشتا چارەنووسی 150 هەزار هاووڵاتی لە سووریا بزرە کە لەماوەی 14 ساڵی شەڕی ناوخۆی سووریا قۆناغ بە قۆناغ بزربوون.

 

 
 
 
 

Fly Erbil Advertisment