بە فەرمی ئەنجلینا جوولی و براد پێت لێک جیابوونەوە

دوای هەشت ساڵ لە بەڕێوەچوونی دانیشتنەکانی دادگا براد پێتی هاوسەری پێشووی ئەنجلینا جوولی بەبێ تاوان ناسێندرا.
سێشەممە 30ی کانوونی یەکەمی 2024، جەیمس سیمۆن، پارێزەری ئەنجلینا جوولی ڕایگەیاند: "دوای هەشت ساڵ پرۆسەی بەڕێوەچوونی دادگا، ئەنجلینا جوولی و براد پێت بە فەرمی لێک جیابوونەوە."
لە 2016 ئەنجلینا جوولی تەمەن 49 ساڵ داواکاری جیابوونەوەی لە براد پێت تەمەن 61 ساڵ، پێشکەشی دادگا کرد، بە گوتەی جوولی هاوسەرەکەی لە هەمان ساڵ لەنێو فڕۆکەدا، توندوتیژیی بەرامبەر خۆی و منداڵەکانی کردووە.
دوای هەشت ساڵ لە دادگا کە بە یەکێک لە درێژترین کەیسەکانی جیابوونەوە لەمێژووی هۆلیوود دادەنرێت، دادگا دوای بەدواداچوون بۆ کەیسەکە، براد پێتی بە بێتاوان ناساند.
هەردوو ئەستێرەکەی هۆڵیوود کە لە 2014 زەماوەندیان کرد و زۆرترین دەنگدانەوەی لە نێو جیهانی سینەمادا هەبوو، بە هەمان شێوە لێکجیابوونەوەشیان زۆرترین دەنگدانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.