موقتەدا سەدر: پێویستە چەک تەنیا لەدەستی سوپا و هێزە ئەمنییە فەرمییەکاندا بێت

موقتەدا سەدر
موقتەدا سەدر

دووشەممە، 6ـی کانوونی دووەمی 2025، موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتیمانیی شیعە، لە ساڵیادی 104 ساڵەی دامه‌زراندنی سوپای عێراقدا گوتی، پێویستە چەک لە دەستی سوپای عێراق و هێزە ئەمنییە فەرمییەکاندا بێت.

موقتەدا سەدر، لە پلاتفۆڕمی 'ئێکس' نووسیویەتی "سەرجەم سەرکردە و ئەندامانی سوپای عێراق، بە هەموو جۆر و پێکهاتەکانەوە، لە یادی 104 ساڵەی دامەزراندنیدا، هیوادارم  لەسەر خۆشەویستی نیشتمان و گەل بەردەوام بن."

موقتەدا سەدر گوتیشی: "پێویستە چەک لەدەستی سوپای عێراق و هێزە ئەمنییە فەرمییەکان بێت، دەشڵێت: نەخێر، هەزار جار نەخێر بۆ چەک و گرووپە نایاساییەکان."

 

 

 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment