ئەنبار.. هۆشداری لە سەرهەڵدانەوەی داعش دەدرێت

به‌رپرسانی حكوومی عێراق له پارێزگای ئه‌نبار ئاشكرای ده‌كه‌ن، تاكو ئێستا شانه نووستووه‌كانی چه‌كدارانی داعش، له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ڕۆژئاوای عێراق هەن و به‌شێوه‌ی گرووپ له‌ناوچه‌كه‌دا هاتوچۆ ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به چالاكییەکانی داعش له سنووری ئه‌نبار، تركی مه‌حلاوی، قایمقامی قه‌زای قائیم ڕایگه‌یاندووه "تا ڕادەیەکی زۆر دۆخی ئه‌منی شاره‌كه‌مان پارێزراوه، به‌ڵام هێشتا پێویستمان به هه‌ماهه‌نگیی زۆری خه‌ڵك و هۆزه‌كان هه‌یه، تاوەكوو ڕووبه‌ڕووی شانه‌كانی داعش ببینه‌وه."
مه‌حلاوی، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه "شانه‌كانی داعش له‌ناوچه‌كه‌كانی كهعره و حۆران بە شێوەی گرووپ چالاکن و له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا به‌رده‌وام ئۆپه‌راسیۆن بۆ له‌ناوبردنیان دەکرێت."
هه‌ر له‌باره‌ی به‌هێزبوونه‌وه‌ی داعش، ئه‌حمه‌د خه‌زه‌ر، توێژه‌ری سیاسی عێراق ڕایگه‌یاندووه، ڕه‌نگه گۆڕانكارییه‌كانی سووریا هۆی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش بن له عێراق.
ده‌شڵێت: "مه‌ترسییه‌كه له‌وه‌دایه، جموجۆڵی گرووپه چه‌كداره‌كان له سووریا، ببنە هۆی به‌هێزبوونه‌وه‌ی داعش."