پەیامنێری کوردستان24: چەند ئەندامێکی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دژی هەمواری یاسای بودجەن

بەهۆی ناڕەزایەتی چەند ئەندامێکی لێژنەی دارایی، دەنگدان بۆ هەمواری یاسای بودجە، لە خشتەی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لە بڕگەی یەکەم لابرا و خرایە بڕگەی چوارەم.

سێشەممە 21ـی کانوونی دووەمی 2025، شڤان جەباری، پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا، ڕایگەیاند: پێنج پەرلەمانتاری شیعەی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، وەک خۆیان ئاماژەیان پێدا بە هیچ شێوەیەک ناهێڵن یاسای بودجە هەموار بکرێتەوە.

پەیامنێری کوردستان24، دەڵێت: لەسەر هەمواری یاسای بودجە گرژی دروست بوو، ئەمەش وای کرد مەشهەدانی بڕیار بدات دەنگدان لەسەر هەموارەکە لە بڕگەی یەکەمەوە بخرێتە بڕگەی چوارەم.

 
Fly Erbil Advertisment