پزیشکانی کوردستان بەشداریی کۆنفڕانسی ساڵانەی پزیشکانی منداڵان لە قەتەڕ دەکەن

کۆمەڵەی پزیشکانی منداڵانی کوردستان بەشداریی کۆنفڕانسی ساڵانەی نێودەوڵەتی پزیشکانی منداڵان لە قەتەر دەکات، بۆ ئەوەی بتوانن خزمەتێکی زیاتر بە کەرتی تەندروستی بەگشتی و بەتایبەت منداڵان بکەن لە هەرێمی کوردستاندا.
حەوتەمین کۆنفڕانسی ساڵانەی نێودەوڵەتی پزیشکانی منداڵان بە هاریکاری کۆمەڵەی پزیشکانی منداڵانی کوردستان و عێراق و بە بەشداری نزیکەی 400 پزیشکی منداڵان لە چەندین وڵاتی جیهان، لە وڵاتی قەتەڕ بەڕێوەدەچێت.
کۆنفڕانسەکە لە 18ـی ئەم مانگەدا دەستیپێکردووە و بڕیارە تا 22 مانگ بەردەوام بێت.
دروشمی ئەمساڵی کۆنفڕانسەکە بریتییە لە( سەلامەتی منداڵ، سەلامەتی خێزان و سەلامەتی کۆمەڵگە).
پزیشکی منداڵانی ئەمریکا، رووسیا، کەنەدا، کرواتیا، ئەڵمانیا و لوبنان و میسر و چەندین وڵاتی دیکەش بەشداری لە کۆنفرانسەکەدا دەکەن.