ترەمپ: ئامانجمانه شكۆی ئه‌مه‌ریكا بگه‌ڕێنینه‌وه كه بایدن له‌كه‌داری كردبوو

سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له نوێترین لێدواندا جارێكی دیكه هه‌ڕه‌شه له كۆچبه‌رانی نایاسایی ده‌كاته‌وه؛ ده‌شڵێت، ئێستا له هه‌موو كات به‌هێزترن و كار بۆ ئایینده‌ی نه‌وه‌كانیان ده‌كه‌ن.
شه‌ممه، 22ـی شوباتی 2025، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند، كار بۆ پاراستنی سنووره‌كانی باشووری وڵاته‌كه‌ی ده‌كات و كۆتایی به شه‌پۆلی كۆچبه‌رانی نایاسایی ده‌هێنێت و ڕێگه نادات ئه‌وان ئه‌مه‌ریكا داگیر بكه‌ن. ده‌شڵێت، دوای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی وه‌رگرتووه‌ته‌وه، كێشه‌ی كۆچبه‌رانی نایاساییان نه‌ماوه و له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا گه‌وره‌ترین پرۆسه‌ی ڕاگوازتنی كۆچبه‌رانی نایاساییان ده‌ست پێ كردووه.
دۆناڵد تره‌مپ هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، كار ده‌كه‌ن بۆ پێكهێنانی زۆرینه‌یه‌كی سیاسی بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنی ئه‌مه‌ریكا بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو و ئامانجیانه شكۆی ئه‌مه‌ریكا بگه‌ڕێننه‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا باسی له‌وه‌ش كردووه، كۆمارییه‌كان ئێستا له هه‌موو كات زیاتر به‌هێزترن. گوتووشیه‌تی، له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌سه‌ر هه‌ر یه‌ك له جۆو بایدن و كامالا هاریسدا سه‌ركه‌وت، له كاتێكدا هه‌وڵ درا یاری به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكرێت، به‌ڵام بۆیان نه‌كرا.
تره‌مپ هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، گه‌نده‌ڵكاران و ده‌وڵه‌تی قووڵ له ئه‌مه‌ریكا كۆتاییان پێ هاتووه و زۆربه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كانیش باوه‌ڕیان وایه ئه‌وه‌ی كردوویانه كارێكی دروسته. گوتیشی، بایدن خراپترین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بووه و كار ده‌كه‌ن بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی ئه‌و پشێوییه‌ی دروستی كردبوو.