ناحیەی ڕزگاری.. کەسێک بە چەقۆ کوژرا

کەسێک لە ناحیەی ڕزگاریی سەر بە قەزای کەلار، بە چەقۆ کوژرا و تەرمەکەشی ڕەوانەی پزیشکی دادی قەزاکە کرا.
یەکشەممە 23ـی شوباتی 2025، عەلی جەمال، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، لە ڕاگەیەندراوێکدا، دەڵێت: ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناحیەی ڕزگاریی سەر بە قەزای کەلار، شەڕەچەقۆ لە نێوان دوو کەس دروست بوو.
بە پێی ڕاگەیەندراوەکە، کەسێکیان بە ناوی (ئەیوب عەبدوڵڵا محەممەد) لەدایکبووی ساڵی 1975 بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا و بە مەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی قەزای کەلار کراوە.
گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، گوتی: تۆمەتبار خۆی ڕادەست کردووە و ئێست لەسەر هۆکا رو چۆنیەتی ڕووداوەکە پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.