لە کەنیسەکانی عێراق نوێژ بۆ سەلامەتیی پاپا دەکرێت

پاپای ڤاتیكان تا ئێستا ته‌ندروستی ناجێگیره و له نه‌خۆشخانه له‌ژێر چاودێری پزیشكاندایه؛ هاوكات زیاتر له 10 كه‌نیسه له عێراق له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی پاپا نوێژ ده‌كه‌ن.
دووشه‌ممه، 24ـی شوباتی 2025، بێندیكتۆس یۆنان حه‌نۆ، سه‌رۆكی قه‌شه‌كانی مووسڵ ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له 12 كه‌نیسه‌ی عێراق بۆ سه‌لامه‌تی پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان نوێژ ده‌كه‌ن و به درێژایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش نوێژ و پاڕانه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت.
هاوكات مه‌سیحییه‌كانی عێراق ده‌ڵێن، پاپا فرانسیس پشتیوانێكی به‌هێزی عێراق بووه له هه‌موو هه‌ڵوێسته‌كان، بۆیه لانی كه‌م نزا ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌لامه‌ت بێت.
چوارشه‌ممه، 19ـی شوباتی 2025، سه‌رچاوه‌كان له ڤاتیكان بڵاویان كرده‌وه، پاپا فرانسیس له نه‌خۆشخانه‌یە و باری ته‌ندروستیی ناجێگیره و تووشی هه‌وكردنی سییه‌كان بووه، هەرچەند هێشتا به‌بێ ئامێری ده‌ستكرد كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌وانه‌یه له‌ناكاو هه‌ناسه‌ی بوه‌ستێت، به هه‌مان شێوه دڵیشی زۆر به لاوازی لێ ده‌دات.
پاپا فرانسیس، ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه بۆ پشكنینی سنگی، هاوكات سێشه‌ممه، 18ـی شوباتی 2025، سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كرد باری ته‌ندروستی ناجێگیره و پێویستی به چاره‌سه‌ری چڕ هه‌یه.
له لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژنامه‌ی "بلیك"ـی سویسری ڕایگه‌یاندبوو، ئاماده‌كاری بۆ ڕێوڕه‌سمی ناشتنی پاپا فرانسیس ده‌كرێت و به ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه له‌و نه‌خۆشییه‌كه‌ی ڕزگاری نابێت.
ڕۆژنامه‌كه نووسیبووی، هێزه‌كانی پاسه‌وانی سویسری، كه ئه‌ركی پاراستنی پاپایان له ئه‌ستۆدایه، ڕاهێنان له‌سه‌ر ڕێوڕه‌سمی ناشتنه‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
له نوێترین زانیاریشدا بڵاو بووه‌ته‌وه، پاپا ورده ورده هه‌ناسه‌ی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا له‌ژێر چاودێری پزیشكاندایه و چاره‌سه‌ری پێویست وه‌رده‌گرێت.