بڕی زەکات و فیدیە و سەرفیترەی ئه‌مساڵ دیاریی كرا

ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێم، بڕی زەکات و فیدیە و ڕێژەی سەرفیترەی بۆ ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان دیاریی کرد.
دووشەممە، 24ـی شوباتی 2025،عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، گوتەبێژی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێم، دوای هەڵسەنگاندن بۆ پرسی دیاریکردنی ڕێژەی زەکات و سەرفیترە و فیدیە لە چوارچێوەی بنەماکانی شەریعەت و ڕێساکانی فیقهی ئیسلامی، ڕێژەیی زەکات و سەرفیترە و بڕی فیدیەی بەڕۆژوونەبوون دیاریی کرا.
عەبدوڵا شێرکاوەیی گوتیشی: ڕێژه‌ی سه‌رفیتره بۆ هه‌ر كه‌سێك له ئه‌مساڵدا به لانی كه‌م سێ هه‌زار دینار ده‌بێت و ئه‌ندازه‌ی فیدیه‌ی بهڕۆژوونهبوون بۆ هه‌ر ڕۆژێك سێ هه‌زار دینارە.
پەیوەست بە بابەتی زەکات، گوتەبێژی یەکێتی زانایان باسی لەوە کرد: ئه‌ندازه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی زه‌كاتی تێیدا واجب ده‌بێت (نیصابی زه‌كات) دوو ملیۆن و پێنجسەد هه‌زار دینارە.
گوتەبێژی یەکێتی زانایان، ئەمەشی خستەڕوو: هه‌ركه‌سێك دوو ملیۆن و پێنجسەد هه‌زار دیناری عێڕاقی هه‌بێت و ساڵی به‌سه‌ردا سووڕابێته‌وه، واجبه بۆ هه‌ر ملیۆنێك بیست و پێنج هه‌زار دیناری عێراقی به زه‌كات بدات به هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌تان.
ساڵانە ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان بەر لەهاتنی مانگی ڕەمەزان ڕێژەی زەکات و سەرفیترە و فیدیەی بەڕۆژوونەبوون دیاریی دەکات.