ئۆکرانیا: لەگەڵ ئەمەریکا گەیشتووینەتە ڕێککەوتنی سەرەتایی

ئۆکرانیا بەر لە سەردانەکەی ڤۆلۆدمێر زێلێنسکی، بۆ واشنتن دووپاتی کردەوە لەگەڵ ئەمەریکا گەیشتوونەتە ڕێککەوتنی سەرەتایی بۆ ڕادەستکردنی داهاتی گشتیی سەرچاوە کانزاییەکان.
چوارشەممە 26ـی شوباتی 2025، ڤۆلۆدمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، لەبارەی ڕێککەوتنەمەکەی لەگەڵ ئەمەریکا ڕایگەیاند "ڕەنگە ئەمە یەکێک بێت لە ڕێککەوتنە سەرکەوتووەکانمان، سەرکەوتنەکەشی پەیوەستە بە گفتوگۆییەکانمان لەگەڵ ئەمەریکا."
هەروەها گوتیشی: پێش هەموو شتێک ئێمە قەرزاری هیچ کەس نین، هیچ جۆڕە ڕێککەوتنێکی 500 ملیار دۆلاری و 350 ملیار دۆلاری و تەنانەت 100 ملیار دۆلاریش نییە، ئەوەی کە باسیش دەکرێت زۆر نا دادپەروەرییە.
سەرۆکی ئۆکرانیا ئاماژەشی دا "ئەم ڕێککەوتنە، یەکێکە لە ڕیککەوتنە گەورەکەکان لەگەڵ ئەمەریکا، کە بەشێک دەبێت لە زامنکردنی ئاسایشی وڵاتەکەمان لە داهاتوودا."
هەروەها دێنیس شمیهال، سەرۆک وەزیرانی ئۆکرانیاش ڕایگەیاندوە " لەگەڵ ئەمەریکا گەیشتووینەتە ڕێککەوتنی سەرەتایی بۆ ڕادەستکردنی داهاتی گشتیی سەرچاوەی کانزاکانییەکانمان؛ لە بەرانبەردا، ئەمەریکا ئاسایشی وڵاتەکەمان دەپارێزێت."
هەروەها گوتیشی: لەلایەن حکوومەتی ئۆکرانیا ڕەزامەندی دراوە ئیمزا لەسەر ڕێککەوتنامەکە بکرێت.
ڕۆیتەرز بڵاوی کردووەتەوە، کۆپیەکی ڕەشنووسی ڕێککەوتنەکەیان بە دەست گەیشتووە کە تێیدا هاتووە "حکوومەتی ئەمەریکا، پشتگیریی هەوڵەکانی ئۆکرانیا دەکات بۆ بەدەستهێنانی ئاسایشی وڵاتەکەیان بۆ بەردەوامیی بە پرۆسەی ئاشتیی لە ناوچەکەدا."
ڕۆژی سێشەممە 25ـی شوباتی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند " زێلێنسکی دەیەوێت ڕۆژی هەینی سەردانی واشنتن بکات، بۆ ئەوەی یەکێک لە گەورەترین ڕێککەوتنەکان ئیمزا بکات."