شای مەغریب قوربانی‌کردنی جەژنی قوربانی هەڵوەشاندەوە

په‌یامێكی شای مه‌غریب له باره‌ی قوربانییه‌وه له لایه‌ن هاووڵاتییانی ئه‌و وڵاته‌وه پێشوازی لێ ده‌كرێت؛ شا ده‌ڵێت، وڵاته‌كه‌یان كه‌وتووه‌ته ژێر كاریگه‌ریی و به‌رده‌م ئاڵنگارییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و سامانی ئاژه‌ڵیان ڕووبه‌ڕووی زیان بووه‌ته‌وه.
شا عه‌بدوڵڵای شه‌شه‌می، شای مه‌غریب له په‌یامێكدا كه له لایه‌ن ئه‌حمه‌د تۆفیق، وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباریی ئیسلامییه‌وه خوێندرایه‌وه، داوای له هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی كرد بۆ جه‌ژنی قوربانی، قوربانی نه‌كه‌ن.
شا عه‌بدوڵڵای شه‌شه‌م له په‌یامه‌كه‌یدا ڕایگه‌یاندووه، وڵاته‌كه‌یان ڕووبه‌ڕووی كاریگه‌ری و ئاڵنگارییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و ئابووریی بووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاژه‌ڵ له وڵاته‌كه و زیانێكی گه‌وره به‌ر ئه‌و سامانه نیشتمانییه كه‌وتووه.
شا عه‌بدوڵڵای شه‌شه‌م گوتوویه‌تی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و به له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتمانی، به باشیان زانیوه بڕیار بده‌ن قوربانی له جه‌ژنی قورباندا نه‌كرێت، ئه‌گه‌رچی قوربانی سوننه‌تێكی جهختلێكراوه له ئایینی ئیسلامدا بۆ هه‌ر كه‌سێك كه توانای كردنی هه‌بێت.
شای مه‌غریب هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، له‌ژێر ڕۆشنایی په‌یامی قورئانی پیرۆز و ئایه‌تی (وَمَا جَعَلَ عَلَيْكُمْ فِي الدِّينِ مِنْ حَرَجٍ)/ سورة الحج/78ـدا، داوا له هاووڵاتییانیان ده‌كه‌ن ئه‌م سرووته بۆ ئه‌م كات و بارودۆخه هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه. له لای خۆیشیانه‌وه هاووڵاتییان و پارته سیاسییه‌كان پێشوازییان له په‌یام و داوایه كردووه.