پلاتفۆرمێکی نوێی فێربوون بۆ پۆلەکانی یەکەم و دووەم و سێیەمی بنەڕەتی کارا دەکرێت

وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پلاتفۆرمێکی نوێی فێربوون بۆ ساڵی نوێی خوێندن بۆ قوتابیانی پۆلی یەکەم و دووەم و سێیەم  بەناوی( قوتاخانەکەم)کارا دەکات.

یەکشەممە 2ـی ئاداری 2025، وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، بۆیەکەمجار کار لەسەر پلاتفۆرمێکی ناوازەی فێربوونی کارلێکەرانە بۆ پۆلەکانی یەکەم و دووەم و سێیەمی بنەڕەتی دەکەن  کە لەساڵی ئایندەی خوێندن بەردەست دەبێت . 

وەزارەتەکە ئاماژە بەوە دەکات، ( قوتابخانەکەم) قوتابخانەی دیجیتاڵی کارلێکەرانەی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە، نەوەی ئەلفا لەگەڵ پێشکەوتنە بەرچاوەکانی بواری تەکنەلۆژیا لە دایک بوون و ژیان دەکەن، دەڵێت: بە گرنگ زانراوە بۆ ئەو نەوەیە پرۆسەی فێربوون ئاوێزانی تەکنەلۆژیا بکرێت و لەهەمانکاتدا گونجاندنی بۆ بکرێت کە بتواندرێت ڕێگاکانی فێربوون ئاسان و چێژبەخش بکرێن.

وەزارەتی پەروەردە دەڵێت:  تەکنەلۆژیا لە هەموو بوارەکان سوودی لێوەردەگیرێت، گرنگە لە بواری پەروەردە و فێربوونیش سوودی لێوەربگیرێت، ئەم هەوڵە بە هاوکاری هاوبەشەکانمان زیادبوونێکی جۆرییە بۆ هەوڵەکانی وەزارەتی پەروەردە بە ئاڕاستەی گۆڕانکاریی و وەرچەرخان، لەهەمانکاتیشدا هاوکارێکی گرنگی قوتابی و خانەوادەکەشیان دەبێت بۆ دەستڕاگەیشتن بە پرۆسەیەکی پەروەردەیی و فێرکاری باشتر.

 
Fly Erbil Advertisment