حه‌ماس له‌باره‌ی چه‌كدانان وه‌ڵامی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌داته‌وه

به‌رپرسێكی باڵای حه‌ماس وه‌ڵامی له‌باره‌ی چه‌كدانانی بزووتنه‌وه‌كه‌یان وه‌ڵامی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ده‌داته‌وه؛ ده‌شڵێت، هه‌ر قسه‌یه‌ك له‌م باره‌وه بێمانایه.
سێشه‌ممه، 4ـی ئاداری 2025، سامی ئه‌بو زوهری، سه‌ركرده له بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی ڕایگه‌یاند، چه‌كدانانی بزووتنه‌وه‌كه‌یان كه جەدعوون ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل داوای ده‌كات، "هێڵی سووره".
سامی ئه‌بو زوهری هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، هه‌ر قسه‌یه‌ك له‌م باره‌وه بێمانایه و هه‌رگیز سازش له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ناكه‌ن و گفتوگۆی له‌سه‌ر ناكرێت.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی حه‌ماس گوتیشی، هه‌ر جۆره بیرۆكه و پێشنیازێكی دیكه‌ش ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه كه داوای ڕاگواستنی چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌كه‌یان و ڕۆڵه‌كانی فه‌ڵه‌ستین له خاكه‌كه‌یان ده‌كات.
سێشەممە، 4ـی ئاداری 2025، جەدعوون ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند "هیچ ئاگربەستێکمان لەگەڵ حەماس لەسەر قۆناغی دووەمی ئاگربەستەکە نییە."
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ئاماژەشی دا "بۆ قۆناغی دووەمی ئاگربەستەکە داوای دەرکردنی چەکدارەکان لە غەززە و ئازادکردنی بارمتەکان دەکەین."
جەدعون ساعر، باسی لەوەش کرد "هاوکارییە مرۆییەکان بوونەتە، سەرچاوەیەکی سەرەکیی بۆ حەماس تاوەکوو تواناکانی خۆیان بگەڕێننەوە و گەنجی زیاتر بۆ ڕیکخراوەکەیان کۆ بکەنەوە."
گوتیشی: هەرکاتێک ئەوان بەو مەرجانەی ئاگربەستەکە ڕازیبوون، ئێمەش دەستبەجێ پابەند دەبین.
قۆناغی یەکەمی ئاگربەستی غەززە لە 19ـی کانوونی دووەمی 2025، چووە واری جێبەجێ کردن، بەڵام دەستپێنەکردنی دانووستانەکان بۆ قۆناغی دووەم، دەرگا بەڕووی چەندین سیناریۆی ئەگەریدا دەکاتەوە.
هەروەها ئیسرائیل دەیەوێت قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی دیل و بارمتەکان درێژ بکاتەوە بۆ ئەوەی زۆرترین ژمارەی بارمتەکان ئازاد بکرێن، بەبێ ئەوەی ئەو پابەندبوونانە تەواو بکات کە لە ڕێککەوتنەکەدا بەسەریدا سەپێنراوە.