قاسم ئه‌عره‌جی: عێراق ده‌یه‌وێت په‌كه‌كه و هێزه‌كانی توركیا دوای ڕێككه‌وتن، خاكه‌كه‌ی به جێ بهێڵن

ڕاوێژكاری ئاسایشیی نیشتمانیی عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه، وڵاته‌كه‌ی ده‌یه‌وێت په‌كه‌كه و هێزه‌كانی توركیا دوای ڕێككه‌وتن، خاكی عێراق به جێ بهێڵن.
چوارشه‌ممه، 5ـی ئاداری 2025، قاسم ئه‌عره‌جی، ڕاوێژكاری ئاسایشیی نیشتمانیی عێراق له چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ئاژانسی "فرانس پرێس"ـدا، داوای کرد چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) و هێزه‌كانی سوپای توركیا له دوای ڕێككه‌وتن و سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی ئاشتی، خاكی عێراق به‌جێ بهێڵن.
قاسم ئه‌عره‌جی گوتوویه‌تی، نایه‌وێت چه‌كدارانی په‌كه‌كه و سه‌ربازانی سوپای توركیا له خاكی عێراقدا بمێنن، به‌ڵكوو ده‌یانه‌وێت به ته‌واوه‌تی له عێراق ده‌ربچن.
ڕاوێژكاری ئاسایشیی نیشتمانیی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، هێزه‌كانی سوپای توركیا به پاساوی بوونی په‌كه‌كه له عێراقن.
ئه‌عره‌جی باسی له‌وه‌ش كردووه، توركیا له چه‌ندان كۆبوونه‌وه‌دا جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، هیچ كات چاوی له خاكی عێراق نییه.
پێنجشەممە 27ـی شوباتی 2025، شاندی ئیمڕالی دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، پەیامی ئۆجەلانیان بە هەردوو زمانی کوردی و تورکی خوێندەوە.
ئەحمەد تورک، سەرۆکی لەکارلادراوی گەورەشارەوانیی مێردین، پەیامی ئۆجەلانی خوێندەوە و تێیدا هاتبوو، پەکەکە کاتێک دامەزرا کە ڕێگەی دیموکراسی گیرابوو، هەروەها پێویستە زمانی ئاشتی و دیموکراسی پێش بخرێت.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هاتبووە، پێویستە پەکەکە چەک دابنێت و خۆی هەڵوەشێنتەوە و کۆنگرە ببەستێت.
هاوکات ئۆجەلان، لە پەیامەکەیدا ئەوەشی خسته‌ڕوو، بەرپرسیارەتی ئەم بڕیارە لە ئەستۆ دەگرێت و گەرەنتی گفتوگۆی ئاشتی دەکات.