پوتین: ڕووسیا پێویستی بە بژاردەیەکی ئاشتی لە ئۆکرانیا هەیە

ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا
ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا

سەرۆکی ڕووسیا دەڵێت: پێویستمان بە بژاردەیەکی ئاشتی لە ئۆکرانیا هەیە، کە گەشەسەندن و ئاسایش و سەقامگیریی وڵات مسۆگەر بکات.

پێنجشەممە 6ـی ئاداری 2025، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا، لەمیانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ کارمەندان و سودمەندانی دامەزراوەی بەرگریکردن لە وڵات، گوتی: پێویستە بژاردەیەکی ئاشتی لە ئۆکرانیا هەڵبژێرین، کە لەگەڵ ئێمەدا بگونجێت و لە ڕوانگەی مێژوویی درێژخایەندا ئاشتی بۆ وڵاتەکەمان مسۆگەر بکات.

پوتین ئاماژەی بەوەدا، "ڕووسیا دەبێت لەژێر مەرجی کردەوەی سەربازیدا بمێنێتەوە و دەسەڵاتی وڵاتەکە بەهێزتر بکات".

هەر ئەمڕۆ ماریا زاخارۆڤا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له‌ كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی: ئۆكرانیا ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت سه‌قامگیر بێت و ئاسایشیی پارێزراو بێت، ده‌بێت بێلایه‌ن بێت و پشت به‌ هیچ هێزێكی نه‌به‌ستێت و خۆی له‌ چه‌كی ئه‌تۆمی به‌ دوور بگرێت.

ماریا زاخارۆڤا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌م بژاردانه‌ گه‌ره‌نتی ئۆكرانیا ده‌كه‌ن، هاوكات گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ڕیشه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ به‌ پێی جاڕنامه‌ی ساڵی 1990ـی تایبه‌ت به‌ سه‌روه‌رییه‌ نیشتمانییه‌كه‌ی، باشترین بژارده‌ی به‌ده‌ستهێنانی سه‌قامگیرییه‌كه‌یه‌تی.

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا باسی له‌وه‌ش كرد، ئۆكرانیا بۆ پاراستنی ئاسایشه‌كه‌ی په‌نا ده‌بانه‌ به‌ر شوێنی هه‌ڵه‌ له‌ ڕۆژئاوا و ئه‌وانیش سه‌ركۆنه‌ی ده‌كه‌ن.

 
Fly Erbil Advertisment