ڤیان سەبری: تاوەکوو ئێستا عێراق گەرەنتی بە ئەپیکور نەداوە

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند: حکوومەتی فیدراڵی بەهۆی هەناردەنەکردنی نەوتی هەرێم، تەنیا ساڵی رابردوو 20 ملیار دۆلار زیانی بەرکەوتووە.

پێنجشەممە، 6ـی ئاداری 2025، ڤیان سەبری، سەرۆکی فەراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پەرلەمانی عێراق، بە کوردستان24ـی گوت: تاوەکوو ئێستا عێراق گەرەنتی بە ئەپیکور نەداوە، هەرچەندە کۆبوونەوەکان ئەرێنی بوون، بەڵام نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی.

ڤیان سەبری، گوتیشی: حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پابەندیی یاسای بودجە بووە و پابەندیی خۆی دەربڕییەوە بە هەناردەکردنەوەی نەوت لە ڕێگایی کۆمپانیای سۆمۆوە.

ڤیان سەبری، باسی لەوەشکرد: بەهۆی هەناردەنەکردنی نەوتی هەرێم، حکوومەتی فیدراڵی تەنیا ساڵی ڕابردوو 20 ملیار دۆلار زیانی بەرکەتووە. هاوکات داوا لە عێراق دەکات بۆ پێداویستیی ناوخۆ پشکی نەوتی هەرێمی کوردستان زیاد بکات.

دەربارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، ڤیان سەبری، ئاماژەی بەوەکرد، دوو هەفتە پێش ئێستا لیستی ناوی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کراوە. 

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment