ماڵپه‌ڕێك: توانای هێزی ئاسمانیی ئه‌مه‌ریكی بۆ نزمترین ئاستی دابه‌زیوه له 78 ساڵی ڕابردوودا

ماڵپه‌ڕێك ئاماژه به‌وه ده‌كات، توانای هێزی ئاسمانیی ئه‌مه‌ریكی به‌م دواییانه بۆ نزمترین ئاستی دابه‌زیوه له ماوه‌ی زیاتر له سێ چاره‌گه سه‌ده‌ی ڕابردوودا؛ ماڵپه‌ڕه‌كه ده‌ڵێت، ئه‌م دۆخه ئه‌مه‌ریكای نیگه‌ران كردووه.
هه‌ینی، 7ـی ئاداری 2025، ماڵپه‌ڕی "Defense News"، له ڕاپۆرتێكی شیكاریدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، توانای هێزی ئاسمانیی ئه‌مه‌ریكی به‌م دواییانه بۆ نزمترین ئاستی دابه‌زیوه له ماوه‌ی 78 ساڵی ڕابردوودا.
ئه‌و ماڵپه‌ڕه ڕوونی كردووه‌ته‌وه، شه‌ش فڕۆكه له كۆی 10 فڕۆكه‌ی هێزی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا له ماوه‌ی ساڵی 2024ـدا توانای به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كانیان هه‌بووه.
ماڵپه‌ڕه‌كه باسی له‌وه‌ش كردووه، ڕێژه‌ی ئاماده‌یی هێزی ئاسمانیی ئه‌مه‌ریكا له ساڵی ڕابردوودا ته‌نیا 62% بووه، كه ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی نه‌رێنییه به‌تایبه‌ت له‌و كاته‌ی هێزی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا بۆ پێنج هه‌زار 25 فڕۆكه كه‌م بووه‌ته‌وه، كه ئه‌مه‌ش نزمترین ئاسته له ماوه‌ی 78 ساڵی ڕابردوودا.
ماڵپه‌ڕی "Defense News"، ده‌ڵێت، فڕۆكه‌ی هێزی ئاسمانیی ئه‌مه‌ریكا چووه‌ته قۆناغی پیری، بۆیه پارێزگاریكردن له ئاماده‌یی و توانای جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیان زۆر قورس بووه و پێشبینیش ده‌كرا، له كۆتاییه‌كانی ئه‌م ساڵدا، هێشتا ئاستی زیاتر داببه‌زێت.