ئه‌سعه‌د شه‌یبانی: ده‌یانه‌وێت به نانه‌وه‌ی پشێوی ئیراده‌ی گه‌لی سووریا بشكێنن

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا له‌باره‌ی ڕووداو ئاڵۆزییه‌كانی ڕۆژئاوای وڵاته‌كه‌ی ده‌ڵێت، سووریا ڕووبه‌ڕووی "شه‌ڕێكی شاراوه" بووه‌ته‌وه؛ ده‌شڵێت، ئه‌و شه‌ڕه بۆ شكاندنی ئیراده‌ی گه‌لی سووریایه.
هه‌ینی، 7ـی ئاداری 2025، ئه‌سعه‌د شه‌یبانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا له پلاتفۆرمی (ئێكس) په‌یامێكی له‌باره‌ی ئاڵۆزییه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی ڕۆژئاوای وڵاته‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند، سووریا ڕووبه‌ڕووی "شه‌ڕێكی شاراوه" بووه‌ته‌وه.
ئه‌سعه‌د شه‌یبانی هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی، ئه‌م شه‌ڕه بۆ شكاندنی ئیراده‌ی گه‌لی سووریایه و ده‌یانه‌وێت له ڕێگه‌ی نانه‌وه‌ی پشێوییه‌وه له گۆڕه‌پانی ئاسایش و سیاسه‌تدا شكستی پێ بهێنن و له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌شدا ده‌رگای دیپلۆماسیه‌تی به ڕوو دابخه‌ن.
هەینی 7ـی ئاداری 2025، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، هێزەکانی حکوومەتی نوێی سووریا، لە لازقییە 69 عەلەوییان گوللـەباران کردووه.
ڕووداوەکە لە ڕێگەی چەند شایه‌تحاڵێک و گرتەڤیدیۆیه‌كه‌وه پشتڕاست کراوه‌تەوە، کە تەرمی دەیان کەس لەسەر شەقام و شۆستەکان بینراوە.
پێنجشەممە 6ـی ئاداری 2025، لە لازقییە شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی حکوومەتی نوێ سووریا و لایەنگرانی ڕژێمی پێشووی ئەسەد ڕووی دا.
بە گوێرەی زانیارییەکان، بەهۆی شەڕەکەوە جگە لەو 69 کەسەی گوللەباران کراون، 72 کەسی دیکەش کوژراون، کە 36ـیان لە هێزەکانی سووریا بوون، 32ـی دیکەش لە چەکدارانی سەر بە ڕژێمی پێشووی ئەسەد بوون، بەمەش ژماره‌ی كوژراوان گەیشتووه‌ته 141 کەس.