کۆمکاری عەرەبی: ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی لە ڕووداوەکانی سووریا دۆخەکە ئاڵۆزتر ده‌كات

كۆمكاری عه‌ره‌بی نیگه‌رانی حۆی به‌رانبه‌ر بارودۆخه ئه‌منییه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی سووریا ده‌رده‌بڕێت و سه‌ركۆنه‌ی توندوتیژییه‌كان ده‌كات.
شه‌ممه، 8ـی ئاداری 2025، ئه‌مینداریه‌تی گشتیی كۆمكاری عه‌ره‌بی ڕاگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی دۆخی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی ڕۆژئاوای سووریا بڵاو كرده‌وه و تێیدا نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕیوه.
ئه‌مینداریه‌تی گشتیی كۆمكاری عه‌ره‌بی سه‌ركۆنه‌ی كرده‌وه توندوتیژه‌كان و هاوكات به ئامانجگرتنی هێزه ئه‌منییه‌كان و ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی كردووه و ڕایگه‌یاندووه، ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی دۆخەکە ئاڵۆزتر ده‌كات و ده‌بێته هه‌ڕه‌شه به‌سه‌ر ئاشتیی ئه‌و وڵاته.
ئه‌مینداریه‌تی گشتیی كۆمكاری عه‌ره‌بی جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، ئه‌م بارودۆخه پێویستی به دانبه‌خۆداگرتن و ئه‌و ڕێكارانه هه‌یه كه ده‌بنه پاراستنی سه‌قامگیریی و ئاشتیی ناوخۆیی.
لە ڕۆژی پێنجشەممە، 6ـی ئاداری 2025ـوه، شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزە ئەمنییەکانی سووریا و پشتیوانانی بەشار ئەسەد، سەرۆکی ڕووخاوی سووریا دەستیان پێ‌کرد، ئەوەش ئەحمەد شەرع و دەسەڵاتەکەی خستە ژێر پرسیار، سەرباری ئەوەی دۆخی ئەمنی بەشێک لە شار و شارۆچکەکانی سووریا، بەتایبەت لازقیە و تەرتوس تەواو شێوا، هەندێك لەو شار و شارۆچکانە گرووپی چەکداری جیاوازی هاتنە ناو کە لە ماوەی 13 ساڵی ڕابردوودا نەبینراون.
ڕوانگەی سووری بۆ مافی مرۆڤ ئاشکرای کردووە، 340 هاووڵاتی عەلەوی لە لازقیە و تەرتوس بە دەستی هێزەکانی ئەمنی و گرووپە توندڕەوەکان کوژراون. ڕوانگەکە دەڵێت: 60 هاووڵاتی سڤیل لەنێو کوژراوەکاندا هەن کە 10 لە کوژراوان ئافرەتن و 5ـیش منداڵن، ئەو کۆمەڵکوژییەش لەسەر بنەمای تایفی و ناوچەیی کراوە، سەرباری دزی ماڵان و سامانەکانیان.
ڕوانگەکە ئاماژه‌ی کردووە، لەوەتەی ئاڵۆزییەکان دەستی پێکردووە، 524 کەس کوژراون، 213 کوژراو لە چەکدارانی هەردوولا، 93 کەسی دیکەش لە هێزە سەربازییەکانی وەزارەتی بەرگریی و ناوخۆ، سەرباری ئەوەش هێزی زیاتر بۆ ناوچەکان دەنێردرێت.