غەززە.. 12316 ئافرەت لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل کوژراون

سه‌رۆكی نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی حكوومی له كه‌رتی غه‌ززه له ڕۆژی جیهانیی ئافره‌تاندا ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئافره‌تانی كه‌رته‌كه‌یان له ئه‌نجامی شه‌ڕی نێوان بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و سوپای ئیسرائیل ڕووبه‌ڕووی ئازار و ناسۆری زۆر بوونه‌ته‌وه؛ ده‌شڵێت، زیاتر له 12 هه‌زار ئافره‌ت له ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕه‌دا كوژراون.
شه‌ممه، 8ـی ئاداری 2025، سه‌لامه مه‌عرووف، سه‌رۆكی نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی حكوومی له كه‌رتی غه‌ززه گوتی، له‌م ڕۆژه‌دا تاوانه‌كانی ئیسرائیل به‌رانبه‌ر به ئافره‌تانی كه‌رته‌كه‌یان به‌بیر كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ده‌هێننه‌وه.
سه‌لامه مه‌عرووف هه‌روه‌ها ڕاگه‌یاند، ئافره‌تانیان له ئه‌نجامی شه‌ڕی نێوان بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و سوپای ئیسرائیل ڕووبه‌ڕووی ئازار و ناسۆری زۆر بوونه‌ته‌وه.
سه‌رۆكی نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی حكوومی له كه‌رتی غه‌ززه له ماوه‌ی ئه‌م شه‌ڕه‌دا، 12 هه‌زار و 316 ئافره‌ت كوژراون و 13 هه‌زار و 901 ئافره‌تیش هاوسه‌ره‌كانیان كوژراون یاخود بێسه‌روشوێن بوون و 17 هه‌زاری دیكه‌ش كوڕه‌كانیان كوژراون و 50 هه‌زار ئافره‌تیش له بارودۆخێكی زۆر نامرۆییدا منداڵیان بووه.
سه‌لامه مه‌عرووف گوتووشیه‌تی، 162 هه‌زار ئافره‌تی دیكه تووشی نه‌خۆشی و ڤایرۆس بوونه و دوو هه‌زاریش به‌هۆی له‌ده‌ستدانی ده‌ست و قاچه‌كانیان، كه‌مئه‌ندام بوون و ده‌یانی دیكه‌ش له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ده‌ستگیر كراون و له زیندانه‌كاندا ڕووبه‌ڕووی ئه‌شكه‌نجه بوونه‌ته‌وه.