ئەرمینیا و ئازەربایجان ڕێککەوتنی ئاشتیی واژۆ دەکەن

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رمینیا ئاماژه به ڕێككه‌وتنی ئاشتیی نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئازه‌ربایجانی دراوسێی ده‌كات؛ پێشتریش ئازربایجان لێكنزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو وڵاتی ڕاگه‌یاندبوو.
پێنجشه‌ممه، 13ـی ئاداری 2025، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رمینیا ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه واژۆ له‌سه‌ر "ڕێككه‌وتنی ئاشتی" له‌گه‌ڵ ئازه‌ربایجانی دراوسێی بكات بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕ و ناكۆكی و ململانێكانی نێوانیان كه ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه‌یه به‌رده‌وامه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رمینیا جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، ڕێككه‌وتنه‌كه ئاماده‌یه و ته‌نیا واده و شوێنی واژۆكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه ماوه دیاریی بكرێت.
له لای خۆیه‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئازه‌ربایجان به‌ر له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رمینیا ڕاگه‌یاند، هه‌ردوو وڵاتی دراوسێ بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ململانێكانی نێوانیان لێكنزیكن و گه‌یشتوونه‌ته چاره‌سه‌ری.
هەرێمی ناگۆرنۆ کارەباخ کە لە ساڵی 1991ـوه سەربەخۆیی خۆی ڕاگەیاندووە، سه‌ره‌ڕای ئەوەی زۆربەی دانیشتووانەکەی ئەرمەنن، به‌ڵام بووەتە مایەی ناکۆکییەکی قووڵی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا.
هه‌ر چه‌نده له ساڵی 1994 هه‌ردوو وڵات ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ستیان واژۆ كرد، به‌ڵام ململانێكیانیان به‌رده‌وامی هه‌یه و شه‌ڕ له نێوانیاندا به‌رپا بووه.
ژمارەی دانیشتووانی ئەرمینیا زیاتر له سێ ملیۆن كه‌سه، هاوكات ژماره‌ی ئازه‌ربایجان زیاتر له 10 ملیۆنه.