جێگری سه‌رۆكی توركیا: 873 هه‌زار ئاواره‌ی سووری گه‌ڕاونه‌ته‌وه وڵاته‌كه‌یان

جێگری سه‌رۆك كۆماری توركیا ئاماژه به گه‌ڕانه‌وه‌ی نزیكه‌ی ملیۆنێك ئاواره‌ی سووری ده‌كات بۆ وڵاته‌كه‌یان؛ ده‌شڵێت، گه‌ڕانه‌وه‌ی سوورییه‌كان له‌م دواییانه خێراتر بووه.
دووشه‌ممه، 17ـی ئاداری 2025، جه‌وده‌ت یه‌ڵماز، جێگری سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕایگه‌یاند، 873 هه‌زار ئاواره‌ی سووری له توركیا له دوای كه‌وتنی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د گه‌ڕاونه‌ته‌وه وڵاته‌كه‌یان.
جه‌وده‌ت یه‌ڵماز ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئاواره سوورییه‌كانی توركیا له‌م ڕۆژانه‌ی دواییدا خێراتر ده‌گه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه‌یان.
جێگری سه‌رۆك كۆماری توركیا هه‌روه‌ها گوتی، بارودۆخی سووریا چه‌ند له‌بارتر بێت و ئاسایی ببێته‌وه، ئاواره‌كان زیاتر په‌رۆشی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ وڵاته‌كه‌یان ده‌بن.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ڕایگه‌یاند، زیاتر له 133 هه‌زار ئاواره‌ی سووری له ماوه‌ی سێ مانگی ڕابردوودا گه‌ڕاونه‌ته‌وه وڵاته‌كه‌یان.