ئاژانسێك: ئه‌ردۆغان خه‌ریكی ڕێكخستنی دیدارێكه له‌گه‌ڵ تره‌مپ

ئاژانسێك ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌رۆكی توركیا سه‌رقاڵی ڕێكخستنی دیدارێكه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا؛ ئاژانسه‌كه ده‌ڵێت، سه‌رۆكی توركیا باشبوون و به‌هێزبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و ئه‌مه‌ریكا له به‌رژه‌وه‌ندی ئاسایش و سه‌قامگیریی هه‌رێمیدا ده‌بینێت.
سێشەممە 18ـی ئاداری 2025، ئاژانسی بلومبێرگ له‌سه‌ر زاری چه‌ند به‌رپرسیارێكی توركیا بڵاوی كرده‌وه، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا هه‌وڵی ڕێكخستنی دیدارێك ده‌كات له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له كۆشكی سپی.
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ڕه‌نگه دیداره‌كه بكه‌وێته كۆتاییه‌كانی مانگی نیسانی داهاتوو. به‌رپرسه توركه‌كان به ئاژانسه‌كه‌یان گوتووه، ئه‌ردۆغان بوونی په‌یوه‌ندییه‌كی ئه‌رێنی و به‌هێز له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له به‌رژه‌وه‌ندیی ئاسایش و سه‌قامگیریی هه‌رێمیدا ده‌بینێت به‌تایبه‌ت كه توركیا مه‌به‌ستییه‌كی ڕۆڵێكی گه‌وره‌تر له نێوه‌ندگیریی چاره‌كردنی شه‌ڕی ئۆكرانیا و سووریا ببینێت.
یەکشەممە 16ـی ئاداری 2025، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بە تەلەفۆن قسەیان کرد و پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و پرسە ناوچەیی و جیهانییەکانیان تاوتوێ کرد.
سەرۆک کۆماری تورکیا، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، جەختی لە گرنگی پشتیوانیکردنی ئیدارەی نوێی سووریا کردەوە.
هەروەها جەختیشی لە گەڕاندنەوەی سەقامگیریی و هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا کرد، وەک خۆی ئاماژەی پێ دەکات، هەڵگرتنی سزاکان دەبێتە هۆی گەڕانەوەی ئاوارەکان.
ئەردۆغان، گوتی: پێشبینی دەکەین کە ئەمەریکا لەم قۆناغەدا، هەنگاو بنێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە هەمان کاتدا بەرژەوەندییەکانی تورکیا لەبەرچاو بگرێت
هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، سەرۆک کۆماری تورکیا، ئاماژەی بە پێویستی چارەکردنی پرسی کڕینی فڕۆکەی جەنگی ئێف 16 و پرۆگرامی ئێف 35 بۆ ترەمپ کرد.