ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێم: نەورۆز بۆنەیەکی نەتەوەیی کوردە

ئەنجوومەنی باڵای فەتوی هەرێم ڕایگەیاند: نەورۆز بۆنەیەکی نەتەوەیی کوردە و شۆڕشی نەتەوەیەکە بەسەر زوڵم و ستەمدا.

پێنجشەمە، 20ـی ئاداری 2025، د. عەبدوڵا شێرکاوەیی، گوتەبێژی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی هەرێمی کوردستان تایبەت بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: نەورۆز بۆنەیەکی نەتەوەیی کوردە و ئاگری نەورۆزیش ئاماژەی سەرکەوتنە.

گوتەبێژی یەکێتی زانایان، گوتیشی: نەورۆز شۆڕشی نەتەوەیەکە بەسەر زوڵم و ستەمدا.

گوتەبێژی یەکێتی زانایان باسی لەوەشکرد، لەڕووی شەرعەوە دروستە و هیچ کێشەیەکی نییە، چونکە بۆنەیەکی تایبەتە بە گەلی کورد.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ـی ئاداری 2025، بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی زۆر لە باڵیۆز، کونسوڵی گشتیی، دیپلۆمات و نوێنەر، نێردەی دیپلۆماسیی وڵاتان لە عێراق و هەرێم و بەشداریی هەزاران هاونیشتمانی و گەشتیار، کەرنەڤاڵی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی، لە پایتەختی نەورۆز لە قەزای ئاکرێ بەڕێوە دەچێت.

جەژنی نەورۆز یان دەستپێکی ساڵی نوێ لەناو دەیان وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای ناوەندیدا بەڕێوە دەچێت و هەریەک لەو وڵات و گەلانە بە جۆرێک گوزارشت لەو جەژنە، یان  دەستپێکی ساڵی نوێ دەکەن.

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment