ڕۆژنامەیەک: قائانی داوای له گرووپه چه‌كداره‌كانی عێراق كردووه شه‌ڕ به ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل نه‌فرۆشن

چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن ئێران له ڕێگه‌ی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانه‌وه په‌یامێكی بۆ گرووپه چه‌كداره عێراقییه‌كان ناردووه و هۆشداری پێداون له شه‌ڕفرۆشتن به ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل.
هه‌ینی، 21ـی ئاداری 2025، ڕۆژنامه‌ی "الشرق الأوسط" له‌سه‌ر زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك به بڵاوی كرده‌وه، ئێران له ڕێگه‌ی ئیسماعیل قائانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاساداران په‌یامێكی بۆ گرووپه چه‌كداره عێراقییه‌كان ناردووه و داوای لێ كردوون خۆیان له شه‌ڕفرۆشتن به ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل به دوور بگرن.
ئه‌و سه‌رچاوانه ئاماژه به‌وه‌یان كردووه، ئێران له نامه‌كه‌یدا هۆشداری به گرووپه چه‌كداره عێراقییه‌كان داوه كه ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل له وه‌ڵامی ئه‌و شه‌ڕپێفرۆشتانه‌دا هاوشێوه‌ی هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر حووسییه‌كان، هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر به‌غدا.
سه‌رچاوه‌كه‌یان باسیان له‌وه‌ش كردووه، قائانی له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عێراق كه ده‌گوترێت هه‌فته‌ی ڕابردوو بووه، ئه‌م نامه‌یه‌ی ئێرانی گه‌یاندووه‌ته سه‌ركرده سیاسییه‌كان و گرووپه چه‌كداره‌كانی عێراق و پێی ڕاگه‌یاندوون، ئه‌و قۆناغه هه‌ستیاره و ده‌بێت كار بكرێت بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ڕێكار و جووڵه چه‌كدارییه‌كان.
ئه‌و سه‌رچاوانه ده‌شڵێن، قائانی جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، هه‌ر ئه‌گه‌رێكی له‌م شێوه‌یه، عێراق ڕووبه‌ڕووی به‌ره‌كی نوێی شه‌ڕی ناوچه‌كه ده‌كاته‌وه.
به پێی ئه‌و سه‌رچاوانه، قائانی به سه‌ركرده سیاسیی و گرووپه چه‌كداره‌كانی عێراقی گوتووه، ئه‌گه‌ر ڕووبه‌ڕووی فشاری ئه‌مه‌ریكا ببنه‌وه، ئێران پشتیوانی‌یان ده‌كات.