سبەی دووشەممە دەوامی ئاسایی قوتابخانەکان دەست پێدەکاتەوە

دوای کۆتاییهاتنی پشووەکانی بەهار، سبەی دووشەممە دەوامی ئاسایی لە ناوەندەکانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەست پێدەکاتەوە.

یەکشەممە، 23ـی ئاداری 2025، بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ناوەندیی هەولێر بڵاوی کردووەتەوە، بەیانی دەوامی فەرمی لە ناوەندەکانی خوێندن دەست پێدەکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، دووشەممە 24ـی ئادار 2025، سەرجەم قوتابخانە حکوومی و نا حکوومییەکان دەوامی فەرمیان دەبێت و تاقیکردنەوەکانی نیوەی وەرزی دووەم تەواو دەکرێن. 

یەکشەممە، 2ـی ئاداری 2025، سامان سیوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەدەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: ئەو ناوەندانەی خوێندنی حکوومی کە ساڵنامەی وەزارەتییان وەک خۆی پیادە کردووە، هەروەها هەموو ناوەندەکانی خوێندنی ناحکوومی، لە 11ـی ئاداری 2025، پشووی بەهارە تا 23ـی ئاداری 2025، بەردەوام دەبێت و 24ـی ئادار واتە سبەی دووشەممە، دەوامی ئاسایی لە ناوەندەکانی خوێندن دەست پێدەکاتەوە.

 

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment