نوورى ماليكی: مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق هه‌یه

سەرۆکی دەوڵەتی یاسا هۆشداریی له‌باره‌ی بوونی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق دەدات. دووپاتیشی کردەوە، له داهاتوودا ناسنامه‌ی ئه‌و مه‌ترسییه ئاشكرا ده‌كات.
چوارشەممە 2ـی نیسانی 2025، نووری مالیكی، سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی یاسا ئاشكرای كرد، مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق هه‌یه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكی ئه‌و مه‌ترسییه ئاشكرا بكات، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی بەڕێوەچوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به به‌شدارییه‌كی فراوانی ده‌نگده‌ران كرده‌وه.
مالیكی دووپاتیشی كرده‌وه، له داهاتوودا ناسنامه‌ی ئه‌و مه‌ترسییه ئاشكرا ده‌كات، كه له‌سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌یه و داواشی له هاووڵاتییان كرد، پابه‌ندی ڕێككه‌وتن و گرێبه‌سته‌كان بن له‌پێناو پاراستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و هه‌موو جۆره ساخته‌كارییه‌ك و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی وڵات و یاریكردن به ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن.
هه‌روه‌ها داواشی لێ كردن، گوێ به گوتاری ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه نه‌ده‌ن، كه له‌سه‌ر به‌شداریی له پرۆسه‌ی ده‌نگدان ساردیان ده‌كه‌نه‌وه و گوتی: تاكه ڕێگه بۆ ڕێگریی له مه‌ترسییه‌كان، به‌شداریی فراوانی هاووڵاتییانه له پرۆسه‌كه‌دا.