باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق: ئه‌سه‌د ڕاده‌ست ناكه‌ینه‌وه

باڵیۆزی ڕووسیا له عێراق چه‌ند زانیارییه‌كی نوێ له باره‌ی سه‌رۆكی هه‌ڵاتووی سووریا له ڕووسیا ئاشكرا ده‌كات؛ ده‌شڵێت، ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رۆكه هه‌ڵاتووه له لایه‌ن ڕووسیاوه له ئارادا نییه.
یه‌كشه‌ممه، 6ـی نیسانی 2025، ئه‌لبرۆس كۆتراشیڤ، باڵیۆزی ڕووسیا له عێراق ڕایگه‌یاند، یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی مانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی پێشوو و هه‌ڵاتووی سووریا ئه‌وه‌یه هیچ چالاكییه‌كی سیاسی و مێدیایی له ڕووسیا نه‌بێت.
ئه‌لبرۆس كۆتراشیڤ جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له لایه‌ن ڕووسیاوه به حكوومه‌تی نوێی سووریا له ئارادا نییه، به‌و پێیه‌ی مانه‌وه‌ی له ڕووسیا پێچه‌وانه‌ی مه‌رجه‌كان نییه.
سێشەممە 28ـی کانوونی دووەمی 2025، ئاژانسی هەواڵی 'تاس'ـی ڕووسیا بڵاوی کردەوە، شاندێکی ڕووسیا، بە سەرۆکایەتیی میخائیل بۆ‌گدانۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوە و ئەلێکساندەر لاڤرێنتیڤ، نوێنەری کۆشکی کرێملن بۆ سووریا گەیشتوونەتە دیمەشق.
چوارشه‌ممه، 29ـی كانوونی دووه‌می 2025، ئاژانسی هه‌واڵی "ڕۆیته‌رز" له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی سووری ڕایگه‌یاند، ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی نوێی سووریا له میانی دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ میخائیل بۆ‌گدانۆڤ، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا داوای كردووه، به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی هه‌ڵاتووی سووریایان ڕاده‌ست بكه‌نه‌وه.
له لای خۆیه‌وه دیمیتری پیسكۆڤ، گوته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی ڕووسیا (كرملین) ڕه‌تی كردبووه‌وه له‌م باره‌وه لێدوان بدات و گوتبووی: "ئه‌م پرسه له ئێسته‌دا گفتوگۆی له‌سه‌ر ناكرێت."