سوپای ئیسرائیل له هێرش و بۆمبارانی غەززە بەردەوامە

سوپای ئیسرائیل له هێرش و بۆمبارانکردنی بۆ سه‌ر غه‌ززه و جێبه‌جێكردنی پلانی كۆچپێكردنی خه‌ڵكی ناوچه جیاوازه‌كان به‌رده‌وامه، هێرشه‌كان ته‌نانه‌ت ده‌ست له ڕۆژنامه‌نووسان و تیمه‌كانی فریاگوزاریش ناپارێزن له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا جگه له كوژران و برینداربوونی ده‌یان هاووڵاتییانی مەدەنی، دوو كه‌سی سه‌ر به تیمه پزیشكییه‌كان و كچه ڕۆژنامه‌نووسێك له شاری خان یونس كوژران.
حه‌نان عه‌سولی، منداڵ بۆ کوردستان24 دەڵێت: شه‌و ئێمه خەوتبووین و خاڵم كه ماڵی له خۆمانەوە نزیکە، په‌یوه‌ندیی پێمانه‌وە كرد و گوتی: فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل به مووشه‌كێك ماڵه‌كەمانی بۆمباران كردووه و داوای یارمه‌تیی لێمان كرد، هەندێ لە منداڵەکانیمان ڕزگار کرد و ئه‌وانی دیكه‌ش شه‌هید بوون.
وه‌سفی عه‌بدولعه‌زیز، هاووڵاتیش گوتی: به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خته ئیسرائیل خانووێكی چوار نهۆمیی بۆمباران کرد بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كانمان بكوژێت، ئه‌وان چ گوناهێكیان هه‌یه، هه‌روه‌ها خانه‌واده‌ی ڕۆژنامه‌نووسێك کە ته‌نیا باوكیان ڕزگاری بوو، هه‌ربۆیه داوا له هه‌موو جیهان ده‌كه‌ین سه‌یری منداڵ و ئافرتان بكات، كه له غه‌ززه چۆن ده‌كوژرێن.
هه‌رچی شاری ڕه‌فحه، دۆخه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده باشتر نییه، ، جگه له گرمه‌ی ته‌قینه‌وه به‌رده‌وامه‌كانی ئیسرائیل، هیچ ده‌نگێك له‌وێ نابیسترێت.