ڕاپرسییەک: عێراقییەکان لە ڕیزبەندی هەشتەمین نەویستراوەکانی جیهاندان

ڕاپرسییه‌ك ئاماژه به‌وه ده‌كات، خه‌ڵكی عێراق یه‌كێكن له نەویستراوەکانی گه‌لانی جیهان؛ ده‌شڵێت، نموونه‌ی حوكمڕانی و سیسته‌می سیاسیی وڵات ڕۆڵیان له‌سه‌ر ناووبانگی قبووڵكردنی گه‌لان هه‌یه.
ڕاپۆرتێكی ڕاپرسی كه له لایه‌ن (World People Review)ـوه ئاماده كراوه، دەرکەوتووە مرۆڤەکان لە سەرانسەری جیهان، بەبێ گوێدانە شوێنی نیشته‌جێبوونیان، بۆچوونی تایبەتیان هەیە سەبارەت بە خه‌ڵكی وڵاتانی دیکە و چه‌ندین هۆكاریش كار له بۆچوونه‌كانیان ده‌كات له‌م چوارچێوه‌یه‌دا.
ڕاپۆرته‌كه ڕوونی كردووه‌ته‌وه، شێواز و نموونه‌ی حوكمڕانی و سیسته‌می سیاسیی وڵات، كولتوور، ئایین و تەنانەت هەڵسوکەوتی گەشتیارەکانی، هۆكارن بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی جۆری كه‌سایه‌تیی ئه‌رێنی یاخود نه‌رێنی گه‌لان.
ڕاپۆرته‌كه‌ی (World People Review) ده‌ڵێت، گه‌لانی چین، ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا یه‌ك له دوای یه‌ك نەویستراوترین گه‌لانی جیهانن و هۆكاره‌كه‌یشی په‌یوه‌ندیی به ئاست و قه‌باره‌ی باڵاده‌ستی هه‌ر یه‌كێكیانه‌وه هه‌یه له جیهاندا.
ئه‌و ڕاپرسییه گوتووشیه‌تی، گه‌لی کۆریای باکوور له پلەی چوارەم، ئیسرائیل له پلەی پێنجەم، پاکستان له پلەی شه‌شه‌م، ئێران له پلەی حەوتەم، عێراق له پلەی هەشتەم، سووریا له پله‌ی نۆیه‌م و هیندستان له پله‌ی ده‌یه‌م دێن. هاوكات عێراق له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بیدا له پله‌ی یه‌كه‌م دێت.
به پێی ڕاپرسییه‌كه‌ی (World People Review) سیسته‌می سیاسیی عێراق و شێوازی مامه‌ڵه‌ی نه‌رێنی حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ مافه‌كانی مرۆڤ له دوو سه‌ره‌كیترین هۆكاره‌كانن كه وایكردووه گه‌لانی جیهان گه‌لی عێراقیان نه‌وێت.