ماکرۆن: نەمگوتووە دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا دەنێم

سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ڕه‌تی ده‌كاته‌وه باسی له ئه‌گه‌ری داننان به ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستینی كردبێت له ناوه‌ڕاستی ئه‌م ساڵدا؛ داواش ده‌كات هیچ هه‌وڵێك له پێناو ئاشتیی ناوچه‌كه دوا نه‌خرێت.
هه‌ینی، 11ـی نیسانی 2025، ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئێكس) ڕه‌تی كرده‌وه، به‌م شێوه‌یه باسی له داننان به ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین كرد بێت له مانگی حوزه‌یرانی ئه‌م ساڵدا.
ئیمانوێل ماكرۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، زانیارییه‌كان له‌م باره‌وه به هه‌ڵه بڵاو كراونه‌ته‌وه و یاریی به وشه‌كان كراوه. داواشی كردووه، هه‌وڵه‌كان له پێناو سه‌قامگیریی ناوچه‌كه دوا نه‌خرێن.
چوارشەممە 9ـی نیسانی 2025، ئیمانوێل ماکرۆن لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵێکی وڵاتەکەی گوتی: فەرەنسا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە پشتگیریی لە دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستین دەکات.
ئاماژەی بەوە دا، ئامانجیان ئەوەیە لە مانگی حوزەیرانی ئه‌م ساڵدا لەگەڵ سعوودیە سەرۆکایەتی کۆنفرانسێک بکەن، کە بتوانن پێکەوە بڕیارێکی دادپەوەرانە بدەن و دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا بنێن.
لەم هەفتەیەدا ماکرۆن بەشداریی لووتکەی سێ قۆڵی لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر و عەبدوڵلای دووەم، شای ئوردن لە قاهیرە کرد.
لە لووتکەکەدا، تیشک خرایە سەر کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە و پاڵپشتیکردنی پلانی عەرەبی بۆ ئاوەدانکردنەوەی کەرتی غەززە لە بەرانبەر پلانەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا و کردنەوەی دەروازەکان بۆ ئەوەی ڕێگە بدرێت هاوکارییە مرۆییەکان بۆ دانیشتووانی کەرتەکە بنێردرێت.