هاکان فیدان: نامانەوێت لە سووریا لەگەڵ ئیسرائیل بەریەک بکەوین

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاماژه به‌وه ده‌كات، وڵاته‌كه‌ی له دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی له سووریا هیچ به‌ریه‌كه‌وتنێكیان نه‌بێت؛ ده‌شڵێت، كار ده‌كه‌ین بۆ دیاریكردنی واده‌یه‌كی گونجاو بۆ سه‌ردانی سه‌رۆكی توركیا بۆ دیمه‌شق.
یه‌كشه‌ممه، 13ـی نیسانی 2025، هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا به بۆنه‌ی كۆتییهاتنی چوارەمین کۆڕبەندی دیبلۆماتی ئەنتاڵیا جه‌ختی كرده‌وه، دانوستانه ته‌كنیكییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوانیان و ڕێگریكردن له هه‌ر ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و به‌ریه‌ككه‌وتنێك و "دانانی بنكه‌ی سه‌ربازیی ئیسرائیلی له سووریا" به‌رده‌وام ده‌بن.
هاكان فیدان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، توركیا خوازیاری به‌دیهێنانی سه‌قامگیرییه بۆ سووریا و دووركه‌وتنه‌وه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌ر جۆره شه‌ڕپێفرۆشتنێك. گوتیشی، وڵاته‌كه‌ی كار ده‌كات له خاكی توركیا له‌گه‌ڵ هیچ وڵاتێك ڕووبه‌ڕووی یه‌كدی نه‌بنه‌وه.
پێنجشەممە، 10ـی نیسانی 2025، زەکی ئەکتورک، گوتەبێژی نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا جەختی لەسەر پێویستیی ڕاگرتنی دەستبەجێی هێرشە چڕەکانی ئیسرائیل کرد، کە "ئامانج لێی تێکدانی یەکپارچەیی خاکی سووریا و تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی سووریایە."
ئاماژەی بەوەش کرد، بۆ ئەوەی ئیسرائیل ئاسایشی ناوچەکە دابین بکات، دەبێت دەستبەرداری ڕەفتاری فراوانخوازانە و داگیرکەرانەی خۆی بێت، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش دەبێت بەرپرسیارێتی ڕێگری‌کردن لەم ڕەفتارە نایاساییە لە ئەستۆ بگرێت.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، پابەندبوونی تورکیای دووپات کردەوە بۆ پشتیوانیی لە یەکپارچەیی خاکی سووریا و سەقامگیریی سووریا، ئاماژەی بە بەردەوامیی هاوکارییەکانی لەگەڵ حکوومەتی سووریا بۆ بەرزکردنەوەی تواناکانی بەرگریی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کرد. ڕوونیشی کردەوە، هەموو کارەکانی تورکیا بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان و ڕێککەوتنە دووقۆڵییەکان دەکرێن، بەبێ ئەوەی زیان بە لایەنی سێیەم بگەیەنرێت.
ئەم پێشهاتانە، دوای ئەوە دێت کە ئیسرائیل چەند بنکەیەکی سەربازیی لە ناو خاکی سووریادا جێگیر کرد، ئەمەش وەک پەیامێک بەرانبەر هەوڵەکانی تورکیا بۆ دامەزراندنی بنکەی سەربازیی لە سووریا، پێناسە کرا.