مەسرور بارزانی: پێویستە لە نزیکترین کاتدا کابینەیەکی بەهێز و یەکگرتوو پێک بهێنرێت

سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازیى له كريستيانه هۆمان، باڵيۆزى ئهڵمانيا له عێراق كرد.
ئهمڕۆ پێنجشەممه، 17ـی نیسانی 2025، نووسینگەی حکوومەتی هەرێم، لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازىی له كريستيانه هۆمان، باڵيۆزى ئهڵمانيا له عێراق كرد.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە "لە کۆبوونەوەکەدا، هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تاووتوێ کرا و هەردوولا کۆک بوون لەسەر ئەوەی پێویستە کابینەیەکی بەهێز و یەکگرتوو لە نزیکترین کات و بەر لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێک بهێنرێت."
هەروەها جەختیان لە گرنگیی نەهێشتنی هەموو کێشە و ئاستەنگ و بیانووەکانی بەردەم دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان کردەوە.
باڵیۆزی ئەڵمانیا، پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ هێزی پێشمەرگە و هەرێمی کوردستان و خواستی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنەی دووپات کردەوە.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، بیروڕا لە بارەی دۆخی گشتیی عێراق و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.
