بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان کۆمپانیاکان ئاگادار دەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەو کۆمپانیانەی ناویان گەڕاوەتە بۆ هاوەڵیکردنی حاجیانی هەرێمی کوردستان, پێویستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن، زیاتر لە پێنج هەزار کەسیش لە هەرێمی کوردستان گەشتی سعوودییە بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج دەکەن
یەکشەممە، 20ـی نیسانی 2025، کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: ههموو ئهو كۆمپانیانەی ناویان دەرچووە بۆ هاوهڵیكردنی حاجیانی كوردستان له پرۆسهی حهجی ئهم ساڵ، پێویستە سبەینێ دووشەممە 21ـی نیسانی 2025، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە بکەن بە مەبەستی هێنانی پاکانەی ساڵانە.
گوتیشی: هەر کۆمپانیایەک تاوەکوو 30ـی نیسان، پاکانەی ساڵانە نەهێنێت مافی نامێنێت و کۆمپانیایەکی دیکە لە شوێنی دادەندرێت.
گوتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان باسی لەوەش کرد، ساڵی ڕابردوو 101 کۆمپانیا بەشدار بوون، بەڵام ئەم ساڵ ژمارەکە زیادی کردووە، بووەتە 112 کۆمپانیا، بە هەردوو ڕێگا ئاسمانی و وشکانی.
بۆ حەجی 2025 حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بڕی چوار ملیار و 200 ملیۆن دینار پاڵپشتی پرۆسەکەی کردووە و، تێچووی حهجی ئەمساڵ بۆ گهشتی ئاسمانیی حهوت ملیۆن دیناری عیراقی و بۆ گهشتی وشكانیش پێنج ملیۆن و 500 ههزار دینار دهبێت.
ئەم ساڵ، پێنج هەزار و 120 کەس لە هەرێمی کوردستانەوە گەشتی سعوودییە دەکەن بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج.