پسپۆڕێکی خۆراک ، سوودی ژمارەیەک خواردن ئاشکرا دەکات لەکاتی خۆڵباریندا گرنگی پێبدرێت

پسپۆڕێکی خۆراک باسی چەند خواردن و گیا دەرمانێک دەکات کە سوودی هەیە لەکاتی خۆڵباریندا بح هاووڵاتییان.
د. بەدر قادر سورچی، پسپۆڕی گیادەرمان ئەمڕۆ هەینی 25ـی نیسانی 2025، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: لەکاتی خۆڵبارین چەند خواردنێک سوودی زۆری بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە، هاووڵاتییان دەتوانن سوودی لێببینن، بەتایبەتی خواردنی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە دژە ئۆکسان وەک سەوزە و میوە..
گوتیشی: خواردنی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین C وەک میوەی مزرەمەنیەکان و کیوی و سەوزەی گەڵادار وەک سپێناخ و بیبەری سەوز، ئەمە جگەلەوەی خواردنەوەی ئاوی پێویست، چونکە یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی شێداری و ڕێگریکردن لە وشکبوونەوە.
بەدر سورچی باس لەوەش دەکات، ئەو خۆراکانەی پاڵپشتی تەندروستی هەناسەدان دەکەن وەک ، تەحین و زەیتی زەیتون و چەرەزەکان بەکاڵی و ماسی.
ئەو پزیشکە ئاماژە بەوەش دەکات، سێ جۆر لەو گیا دەرمانانە و یەک کەوچک چای لەناو گێلاسێک ئاوی گەرم بخۆرەوە سوودی زۆری دەبێت، لەوانە:
زەنجەفیل: یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی هەوکردن و باشترکردنی تەندروستی کۆئەندامی هەناسەدان.
زەردەچەوە: یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی هەوکردن و باشترکردنی تەندروستی کۆئەندامی هەناسەدان.
جاترە: یارمەتیدەرە بۆ نەهێشتنی کۆکە و باشترکردنی تەندروستی کۆئەندامی هەناسەدان.
یانسون: یارمەتیدەرە بۆ نەهێشتنی کۆکە و باشترکردنی تەندروستی کۆئەندامی هەناسەدان. هەروەها .
چەندین گیادەرمانی دیکە یەک کەوچک چایە وەک گولە بەیبون وگولە ھێرۆ.