جۆن دیکسن: هەرێمی کوردستان نموونهیهكی دهگمهنه له ناوچهكه و جیهان

ڕاوێژکارێکی باڵا لە ڕێکخراوی ئاشتیی جیهانی ڕایگەیاند، ئەو هەماهەنگیی و هەمەچەشنییەی لە هەرێمی کوردستان هەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگمەنە و نموونەیەکە پێویستە جیهان چاوی لێ بکات.
جۆن دیکسن، ڕاوێژکاری باڵا لە ڕێکخراوی ئاشتیی جیهانی، بە کوردستان24ـی گوت: لە هەرێمی کوردستان بەربەست لەنێوان کۆمەڵگەکان بەدی ناکرێت و لە پایتەختی ئەمەریکا سەلامەتتر و ئارامترە.
ئەو ڕاوێژکارە باڵایەی ڕێکخراوی ئاشتیی جیهانی، ئاماژەی بەوە دا، ئەو هەماهەنگیی و هەمەچەشنییەی لە هەرێمی کوردستان هەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگمەنە، بۆیە نموونەیەکی مەزنە تا هەموو جیهان چاوی لێ بکەن.
باسی لەوەش کرد، لە هەرێمی کوردستان حکوومەت بە شێوەیەک مامەڵە لەگەڵ کەمینەکان دەکات، تەنانەت نەیویستووە ناویان لێبنێت کەمینە، بەڵکو ناوی کردوون بە پێکهاتە، تا بە هیچ شیوەیەک جیاکاری دروست نەبێت.
لەبارەی ڕۆژی نزای نیشتمانییەوە، گوتی: میوانداریکردنی ڕۆژی نزای نیشتمانی هەنگاوێکی گەورەیە بۆ پێشەوە و دەستپێشخەرییەکی نایابە و لە هەرێمی کوردستان دەرفەت بۆ گەشتکردنی ئایینی ناوازیە و زۆر دەگمەنە و ئێرە شوێنی سەرەکی لەدایکبوونی هەموو ئایینییە ئیبراهیمییەکانە.
دەشڵێت: پێویستە خەڵك ببینن هەرێمی کوردستان چەند سەلامەت و ئارامە و پێیان دەڵێم ئێرە لە واشنتنی پایتەختی ئەمەریکا سەلامەتترە.