ئەحمەد یڵدز: نابێت پەکەکە و یەپەگە و هەسەدە ڕۆڵیان لە داهاتووی سووریا هەبێت

ئەحمەد یڵدز، نوێنەری تورکیا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی
ئەحمەد یڵدز، نوێنەری تورکیا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی

نوێنەری تورکیا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی گوتی: پەکەکە، یەپەگە و هەسەدە نابێت هیچ ڕۆڵێکیان لە داهاتووی سووریادا هەبێت و لە نزیکەوە چاودێری ئەو هەنگاوانە دەکەن کە بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەی نێوان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع گیراونەتەبەر.

هەینی 25ـی نیسانی 2025، ئەحمەد یڵدز، نوێنەری تورکیا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنەکە لەبارەی سووریا، ڕایگەیاند: مەترسییەکانی داعش لە سووریا زۆرە و هێرشەکانی ئیسرائیل زەمینەیەکی باشی بۆ ڕێکخراوە تیرۆرستییەکە دروست كردووه.

نوێنەری تورکیا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، دەڵێت: پەکەکە، یەپەگە و هەسەدە، نابێت هیچ ڕۆڵێکیان لە داهاتووی سووریادا هەبێت.

گوتیشی: لە نزیکەوە چاودێریی ئەو هەنگاوانە دەکەن کە بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەی نێوان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع گیراونەتەبەر.

 
Fly Erbil Advertisment