نامه‌یه‌كی ناپلیۆن كه تایبه‌ته به پاپا پیۆسی حه‌وته‌م به 25 هه‌زار یۆرۆ فرۆشرا

نامه‌یه‌كی ناپلیۆن كه تایبه‌ته به ده‌ستگیرنه‌كردنی پاپا پیۆسی حه‌وته‌م، به بڕی زیاتر له 25 هه‌زار یۆرۆ فرۆشرا؛ نامه‌كه به‌شێكی سڕاوه‌ته‌وه و ده‌گوترێ بۆ بچووككردنه‌وه‌ی ناپلیۆن بووه.
دووشه‌ممه، 28ـی نیسانی 2025، ماڵی ئۆزنا – ڕێكخراوی مه‌زاد بڵاوی كرده‌وه، نامه‌یه‌كی ناپیۆن پۆناپارت كه مێژووه‌كه‌ی بۆ 23ـی ته‌ممووزی 1809 ده‌گه‌ڕێته‌وه و واژۆی خۆی له‌سه‌ره و تێیدا داوای ده‌ستگیرنه‌كردنی پاپا پیۆسی حه‌وته‌م، كه هه‌ر چه‌نده پێشتر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی ده‌ركردبوو، له زیادكردنێكی ئاشكرادا له شاری فۆنتەینبلۆی فەرەنسا بە بڕی 26 هەزار و 360 یۆرۆ فرۆشرا. نامه‌كه به‌شێكی سڕاوه‌ته‌وه و ده‌گوترێت بۆ بچووككردنه‌وه‌ی ناپلیۆن بووه و هاوشێوه‌ی مانۆرێكه.
ژان کریستۆف شاتینییە، هاوبەشی ماڵەکە و بەڕێوەبەری بەشی "ئیمپراتۆریەت" ماڵی ئۆزنا – ڕێكخراوی مه‌زاد له‌م باره‌وه گوتوویه‌تی، نامه‌كه‌ی ناپلیۆن كه فه‌رمانی كردووه پاپا ده‌ستگیر نه‌كرێت كه هه‌ر چه‌نده پێشتر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركردبوو، یەکێکە لەو ڕووداوانەی کە سەردەمی ناپلیۆنی لەسەر هەردوو ئاستی سیاسی و ئایینی دیاریی ده‌كات.
ژان کریستۆف شاتینییە گوتوویه‌تی، ناپلیۆن نامه‌كه‌ی ئاراسته‌ی ژان جاک ڕێجیس کامباسێریس، سه‌رۆكی كارگێڕی كردووه و تێیدا نووسیویه‌تی: "پاپا بەبێ فەرمانی من و بەپێچەوانەی ویستی من لە ڕۆما دوور خرایەوە. بە هەمان شێوە بەبێ فەرمانی من و بە پێچەوانەی ویستی هێناویانه‌ته فەرەنسا، بەڵام تا دە یان دوانزە ڕۆژ دوای جێبەجێکردنی ئەم بابەتە ئاگادار نەکرامەوە. هەر کە زانیم شوێنی پاپا لە کوێیە (.....)، بیر لەوە دەکەمەوە کە چ ڕێوشوێنێک دەبێ بگیرێتەبەر."
شاتینییە ئاماژەی بەوە كردووه، ناپلیۆن نەیویستووە لە ڕێگەی ئەم نامەیەوە دەربکەوێت "وەک ئەوەی فەرمانی دەستگیرکردنی پاپای دەرکردبێت، چونکە ئەمە بابەتێکی زۆر مێژوویی و ستراتیجی بووە".
پاپا پیۆسی حەوتەم ڕه‌تی كرده‌وه بچێته ناو سیاسه‌تی گه‌مارۆی كیشوه‌ری كه ناپلیۆن له‌م چوارچێوه‌یه‌دا چه‌ند پلانێكی جێبه‌جێ كرد، ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵاتی پاپای تێپه‌ڕاند و به‌شێك له ویلایه‌تی پاپا نه‌خاسمه به‌نده‌ره‌كانی داگیر كرد و له شوباتی 1808ـدا هێزه‌كانی ڕه‌وانه‌ی ڕۆما كرد و له ئاداری هه‌مان ساڵیش‌دا کاردیناڵە بیانییەکانی دەرکرد.
پاپا پیۆسی حەوتەم له كۆتاییه‌كانی ته‌ممووزی 1809 له ڤاتیکان دەستگیر کرا و لە شاری گرێنۆبڵ دەستبەسەر کرا و دواتر لە 1ـی ئابدا ڕەوانەی ئیتاڵیا کرا و لەسەر داوای ناپلیۆن لە شاری ساڤۆنا و پاشان لە فۆنتێنبلۆ لە ژێر ئه‌م دۆخه هێڵدرایه‌وه.