توركیا له رێككهوتنێكی نێودهوڵهتی دهكشێتهوه
تایبهته به پرسێكی مرۆیی

K24 - ھەولێر:
ژمارهیهك لە بەرپرسانی "پارتی داد و گەشەپێدان" بە سەركردایەتی سەرۆكی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان رایانگەیاند، توركیا لێكۆڵینەوە دەكات لە پاشەكشەكردن لە رێككەوتنێكی نێودەڵەتی بۆ پاراستنی ئافرەتان.
ئەم لێدوانانە بوونەتە مایەی نیگەرانی بۆ ئەو چالاكوانانەی ئەو رێككەوتنامەیە بە ئامرازێكی سەرەكی دەزانن بۆ نەھێشتنی ئەو توندووتیژیە خێزانیەی، كە لە وڵاتهكهیاندا له زیادبووندایە.
به گوێرهی وتهی بهرپرسانی پارتی داد و گهشهپێدان، ھەفتەی داھاتوو پارتهكهیان بڕیاری خۆی لەو بارهیهوه دهدات. ئەمەش دوای تەنیا چەند ھەفتەیەك دێت لەو مشتوومڕەی درووست بوو لە ئەنجامی تاوانی كوشتنی ئافرەتێك بەدەستی ھاوڕێیەكی پێشوویەوە.
ھەرچەندە توركیا لە 2011 واژووی لە سەر "رێككەوتننامهی ئەنجوومەنی ئەوروپا" كردووە، كە بەپێی ئەو رێككەوتنە پەیمانی قەدەغەكردنی توندووتیژیی خێزانی، بەرەنگاربوونەوەی بەرێگای دادگاو چەسپاندنی یەكسانی داوە، كەچی، بەپێی كۆمەڵەیەكی چاودێری تاوانەكانی كوشتنی ئافرەتان، لە ساڵی رابردوو لە توركیادا 474 ئافرەت كوژراون. ئەمەش دوو بەرامبهره لەگەڵ ژمارەی ساڵی 2011.
زۆر لە كهسایهتییه پارێزگارهكانی توركیا دەڵێن: ئەو رێككەوتنەی لە ئیستانبوڵ داڕێژرا، له میانی تێكشكاندنی چوارچێوهی خێزاندا، ھانی توندووتیژی دەدات. له بهرامبهریشدا نهیارانیان دهڵێن: رێككەوتنەكە و ئەو یاسایەی دواتر بۆی داڕێژراوە، پێویستیی بە جێبەجێكردنێكی شێلگیرانەترە.
سەرچاوە: ڕۆیتەرز