سه‌رۆكی ڕۆحیی درووزهكانی ئیسرائیل: به‌م زووانه گۆڕانكاریی له سووریا ڕوو ده‌دات

سه‌رۆكی ڕۆحیی درووزهكانی ئیسرائیل ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌رۆكی ئیسرائیل چه‌ند ڕێنماییه‌كانی له باره‌ی سووریاوه ده‌ركردووه، داواش له درووزه‌كان ده‌كات ئارامیی بپارێزن.
چوارشه‌ممه، 30ـی نیسانی 2025، مووەفهق ته‌ریف، سه‌رۆكی ڕۆحیی درووزهكانی ئیسرائیل له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا داوای له درووزهكانی سووریا كردووه ئارام بگرن و هێمنی بپارێزن و "دۆخه‌كه كۆنترۆڵ کراوه."
مووەفهق ته‌ریف، هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه، ڕێگه به هیچ كه‌سێك ناده‌ن ده‌ست بۆ درووزه‌كان درێژ بكات و بێ‌ڕێزیان به‌رانبه‌ر بكات.
سه‌رۆكی ڕۆحیی درووزهكانی ئیسرائیل گوتووشیه‌تی: "ئیسرائیل، سوپا و جیهان له پشتمانن." جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ڕێنمایی تایبه‌تی له باره‌ی سووریاوه ده‌ركردووه و به‌م زووانه‌ش گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره ڕوو ده‌دات.
چوارشەممە 30ـی نیسانی 2025، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کرده‌وه و تێیدا ئاماژەی به‌وه كردبوو، وەزارەتی بەرگریی وڵاتەکەی لە شارۆچکەی سەحنای نزیک دیمەشق، هێرشیکی ئاسمانی کردە سەر گرووپێکی توندڕەو، کە ئامادەکارییان کردبوو بۆ ئەوەی هێرش بکەنە سەر درووزەکان.
هەروەها ڕاگەیەنداوەکە باسی لەوەش کردبوو، پەیامێکی ڕوونیان بۆ ڕژێمی سووریا نارد، کە ئیسرائیل بە هەموو شێوەیەک پارێزگاریی لە درووزەکانی سووریا دەکات.
سێشەممە، 29ـی نیسانی 2025، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردبوو، شەوی دووشەممە لە شاری جەرمانەی نزیک دیمەشقی پایتەخت، شەڕ و پێکدادان لە نێوان کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ و بەرگریی سووریا لەگەڵ چەکدارانی درووز، ڕووی داوە و لە ئەنجامدا لانی کەم 14 کەس کوژراون، کە حەوتیان درووز بوون.