كاندیدێكی سه‌رۆكایه‌تیی پۆڵه‌ندا پێڵاوه‌كانی به ئاڵای یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ده‌سڕێته‌وه

كاندیدێكی سه‌رۆكایه‌تیی پۆڵه‌ندا ئاڵای یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ده‌خاته ژێر پێیه‌كانی و پێڵاوه‌كانی پێ ده‌سڕێته‌وه؛ ده‌شڵێت، ئێره پۆڵه‌ندایه برۆكسل نییه.
سێشه‌ممه، 6ـی ئایاری 2025، گریگۆرس مایكڵ براون، كاندیدی سه‌رۆكایه‌تیی پۆڵه‌ندا كه هاوكات ئه‌ندامی په‌رله‌مانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپایه له هۆڵێكی وه‌زاره‌تی پیشه‌سازیی وڵاته‌كه‌ی به دیار چه‌ند كه‌سێكه‌وه ئاڵای یه‌كێتیی ئه‌ورووپای خسته ژێر پێیه‌كانی و پێڵاوه‌كانی پێ سڕییه‌وه.
گریگۆرس مایكڵ براون له میانی ئه‌م ڕه‌فتاره‌یدا بۆ ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی قسه‌ی كرد و پێی گوتن، وڵاتێك نییه نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌م ئاڵایه بكات، سوپاس بۆ خوا تا ئێستا وڵاتێك نییه كه ئه‌م نوێنه‌رایه‌تییه بكات.
مایكڵ براون هه‌روه‌ها گوتی، به‌زه‌ییتان به خۆتاندا بێته‌وه، ئێره پۆڵه‌ندایه و برۆكسل نییه. "پۆڵه‌ندا نابێت ئه‌و هێمایانه نیشان بدات كه هێمای ڕێكخراوه‌كانی دژ به پۆڵه‌ندان."
په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا پێشتر پارێزبه‌ندیی له‌سه‌ر براون هه‌ڵگرتبوو، هاوكات داواكاریی گشتیی ناوچه‌ی وارشۆ حه‌وت تاوانی ڕووبه‌ڕووی كردووه‌ته‌وه.
براون له مانگی ئاداری ئه‌م ساڵ پیشانگه‌یه‌كی تایبه‌ت به كۆمه‌ڵگه‌ی هاوڕه‌گه‌زخوازانی تێكدا بوو. ناوبراو یه‌كێكه له‌و سێزده كاندیده‌ی خۆیان بۆ سه‌رۆكایه‌تیی پۆڵه‌ندا كاندید كردووه.