ئیسرائیل له دانوستانه‌كانی ئازه‌ربایجان دوو داواكاریی ده‌خاته به‌رده‌م توركیا

سبه‌ی دانوستانه‌كانی نێوان توركیا و ئیسرائیل له ئازه‌ربایجان به‌ڕێوه ده‌چێت؛ ده‌گوترێت ئیسرائیل دوو داواكاریی سه‌ره‌كی ئاراسته‌ی توركیا ده‌كات، كه هه‌ردووكیان په‌یوه‌ندییان به سووریاوه هه‌یه.
چوارشه‌ممه، 7ـی ئایاری 2025، بڕیار وایه سبه‌ی پێنجشه‌ممه، سبه‌ی دانوستانه‌كانی نێوان توركیا و ئیسرائیل له باكۆی پایته‌ختی ئازه‌ربایجان به‌ڕێوه بچن.
له‌م باره‌وه ده‌سته‌ی په‌خشی ئیسرائیلی بڵاو كردووه‌ته‌وه، شاندی ئیسرائیل دوو داواكاریی سه‌ره‌كی ده‌خاته به‌رده‌م شاندی توركیا كه هه‌ردووكیان په‌یوه‌ندییان به سووریاوه هه‌یه.
ده‌سته‌ی په‌خشی ئیسرائیلی ڕوونی كردووه‌ته‌وه، ئیسرائیل داوای گه‌ره‌نتی له توركیا ده‌كات كه هیچ هێزێكی سه‌ربازی له نزیك سنووره‌كانی دانه‌مه‌زرێنێت كه هه‌ڕه‌شه له ئاسایشه‌كه‌ی بكات؛ هاوكات جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه نابێت سووریا هیچ چه‌كێكی ستراتیجیی هه‌بێت و ببێته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ بۆ سه‌ر ئیسرائیل.
دوو ڕۆژ لەمەوبەر ڕۆژنامەكانی ئیسرائیل ئاشکرایان کردبوو، سوپای ئیسرائیل بوونی خۆی لە بەرزاییەکانی جۆلان و ناوچەی پارێزراو لەگەڵ سوریا دوو هێندە کردووە، هاوکات لەگەڵ ئەنقەرە گفتوگۆی کردووە بۆ هەماهەنگیی چالاکییە سەربازییەکان لە سووریا.