گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەنگۆی دیداری پزیشکیان و ترەمپ ڕه‌ت ده‌كاته‌وه

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەنگۆی دیداری پزیشکیان و ترەمپ ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.
سەبارەت دەنگۆكانی ئه‌گه‌ری كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سعوود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران و دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مەریكا، له چوارچێوه‌ی دانوستانه‌كانی ئێران و ئه‌مەریكا، ئیسماعیل بەقائی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ڕه‌ت كردنه‌وه و گوتی، وڵاته‌كه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك داوای دیداری پزیشكیان و تره‌مپی نه‌كردووه و گوتیشی، دانوستانی ڕاسته‌وخۆ له ئارادا نییه.
ئیسماعیل بەقائی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕاشیگه‌یاند "وه‌ستانی دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مەریكا په‌یوه‌ندیی به لایه‌نی عوممانییه‌وه هه‌یه و ئه‌گه‌ری هه‌یه هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به كۆبوونه‌وه ناڕاسته‌وخۆكان بكرێته‌وه."