گرووپی ئامێز داوای کردنەوەی سەنتەرێکی ئۆتیزمی 24 کاتژمێری دەکەن

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 8ـی ئایاری 2025، تەرزە بۆتانی، سەرۆکی گرووپی ئامێز، تایبەت بە ماڵپەڕی کوردستان24، ڕایگەیاند "ڕۆژی یەکشەممە، سەردانی وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتیمان کرد بەمەبەستی پێشکەش کردنی پرۆژەیەک بۆ ئەوەی کەمێک لە ئازارەکان و باری سەرشانی خانەوادەی تووشبوونی ئۆتیزم کەمبکەینەوە."

سەرۆکی گرووپی ئامێز ئاماژەی بەوەدا، کە وەزیری کاروکاروبای کۆمەڵایەتی پشتگیری و پشتیوانی پرۆژەکەی کرد و بەڵێنی کارکردنی لەسەردا.

دەشڵێت: پرۆژەکە کردنەوەیەکی سەنتەری ئۆتیزمە بە 24 کاتژمێری و هەروەها بە هاوبەشی لەگەڵ حکوومەتی هەرێم، هەرچەندە لە ساڵی 2022 لەگەڵ چەند دایک و باوکێکی منداڵی ئۆتیزم لە گەڵ گرووپەکە داوای ماڵێکی 24کاتژمێریمان کرد، تایبەت بەو منداڵانەی کە ڕێژەی ئۆتیزمەکەیان زۆرە یاخود دایک و باوکیان لەیەک جیابوونەتەوە.

باسی  لەوەش کرد، حکوومەت بڕیاریدا زەوییەکەمان پێبدات، پرۆژەکە ڕەزامەندی لەسەر درا و لە ڕۆژنامەی وقایەی عەرەبیش بڵاو بۆیەوە و  کۆمپانیایەکش ئەرکی دروست کردنی بیناکەی خستە سەر ئەستۆی خۆی، بەڵام بەهۆی کێشەو گرفت لەناو کۆمپانیاکە نەتوانرا ئەو پرۆژەیە بکرێت.

ئەوەشی خستە ڕوو، هەرچەندە چەند کۆمپانیایەک داوایان کردووە ئەرکی دروست کردنە بگرنە ئەستۆ، بەڵام لە ئاست چاوەروانییەکانی ئێمەدا نەبوون، چونکە ئێمە دەمانەوێت ئەو پرۆژە بە هەماهەنگی لەگەڵ کەرتی سەرمایەدار و حکوومەت،واتە لەگەڵ هەرسێ وەزارەت، وەزارەتی کار، تەندروستیی و پەروەرەدە بێت.

تەرزە بۆتانی، ڕشیگەیاند "داوا دەکەین حکوومەت پاڵپشت و پشتگیرمان بێت بۆ ئەوەی بتوانین بینای سەنتەرەکە تەواو بکەین."

 
 
 
Fly Erbil Advertisment