دوو بوومەلەرزە لە باکووری تورکیا ڕوویاندا

دوو بوومەلەرزە لە باکووری تورکیا ڕوویاندا و هیچ زیانێکی گیانی نەبوو، لە ماوەی کەمتر لە مانگێک چەندین جارە لەو وڵاتە دووبارە دەبێتەوە.
دووشەممە 12ـی ئایاری 2025، کاتژمێر 12:23 خولەک، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.4 پلە لە سنووری پارێزگای ئاماسیا لە باکووری تورکیا ڕوویدا، بوومەلەرزەیەکی دیکە لە سنووری هەمان پارێزگا بە گوڕی 4.2 پلە کاتژمێر 12:26 ڕوویدا.
بەرپرسانی کارگێڕی ناوچەکە ڕایانگەیاند: بەشێوەیەکی مەیدانی بەدواداچوون بۆ کاریگەری هەردوو بوومەلەرزەکە کردووە ڕایانگەیاند، هیچ زیانێکی گیانی نەبوو.
لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا ڕوودانی بومەلەرزە لە تورکیا چەند جارێکە دووبارە دەبێتەوە و لە دیارترینیان،
ڕۆژی چوارشەممە، 23ـی نیسانی 2025، بومەلەرزەیەک بەگوڕی 6.2 پلەی ڕێکختەر ئیستانبوڵی هەژاند و لە ترسی بوومەلەرزەکە هاووڵاتییانی ئیستانبوڵ ڕایانکردە سەر شەقامەکان و ژمارەیەک هاووڵاتییش لە باڵەکۆنەوە خۆیان هەلداو بەهۆیەوە برینداربوون.